»   لیژنه‌کان - چالاکی
سلێمانی ... خورما له‌ناوده‌برێت

به‌گومانی خراپ بوون، ئاسایشی سلێمانی‌ ده‌ستی به‌سه‌ر بڕێكی زۆر خورمادا گرتووه‌ و ره‌وانه‌ی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی كردووه‌ بۆ ئه‌نجامدانی كاری پێویست به‌رامبه‌ری‌.



له‌لایه‌ن به‌شی ئابوری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی سلێمانییه‌وه‌، له‌ عه‌لوه‌ نوێكه‌ی شاری سلێمانی ده‌ستی به‌سه‌ر بڕی (27) تۆن خورمادا گرتووه‌ كه‌گومانی خراپ بوونی لێكردووه‌ و ره‌وانه‌ی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی كردووه‌ بۆ كاری پێویست. 



ئه‌و خورمایه‌ی ‌خاوه‌نه‌كه‌ی به‌نیازبووه‌ له‌ بازاڕه‌كانی شاری سلێمانی به‌سه‌ر هاوڵاتیاندا ساغی بكاته‌وه‌ له‌جۆری زهدیه‌ ، له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆپاراستنی ته‌ندروستی سلێمانی پشكنینی بۆ كراوه‌، ده‌ركه‌وتووه‌ شیاو خواردن نییه‌.


‌ته‌واوی خورما ده‌ست به‌سه‌رداگیراوه‌كه‌ به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی له‌لایه‌ن لیژنه‌ی له‌ناوبردنه‌وه‌ له‌ناوچه‌ی تانجه‌رۆی شاری سلێمانی له‌ناوده‌برێت و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌روی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه‌.



س . ب
راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی











308 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
15/05/2019
زیاتر
»
بڕێكی زۆر خورما له‌ناوده‌برێت...
»
خانمان ئاگاداری ئه‌م پاككه‌ره‌وه‌بن...
»
له‌ سلێمانی ده‌ست به‌سه‌ر جگه‌ری قه‌ده‌غه‌كراودا گیراوه‌...
»
سلێمانی ... گۆشتی سور لەناودەبرێت...
»
هۆكاری‌ گرانی‌‌ خورما ئاشكرا ده‌كرێت...
»
لیژنەکانی قائیمقامیەت سزای ئەم شوێنانە دەدات...
»
له‌ سلێمانی ئه‌م جۆره‌ گۆشته‌ لەناودەبرێت...
»
لیژنه‌هاوبه‌شه‌كان سه‌ردان‌ و پشكنینه‌كانیان زیاد ده‌كه‌ن...
»
ئاگاداریه‌ك له‌ قائیمقامیه‌تی سلێمانیه‌وه‌...
»
ئه‌م جۆره‌ ئاوه‌ بۆ خواردنه‌وه‌ مه‌كڕن...
Copyright ©2015. All rights reserved.