»   هه‌واڵه‌کان
قائیمقامی سلێمانی؛ سه‌لامه‌تی ته‌ندروستی هاوڵاتیان ئه‌ركی سه‌رشانمانه‌

به‌مه‌به‌ستی پشكنینی ئه‌و كاڵاوشمه‌كانه‌ی هاورده‌ ده‌كرێن، قائیمقامی سلێمانی كه‌ره‌نتیه‌نه‌ی كشتوكاڵی دروست ده‌كات و جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری كشتوكاڵی سلێمانی ده‌ڵێت: ئه‌ركی سه‌ره‌كی كه‌ره‌نتینه‌كه‌ پاراستنی سه‌لامه‌تی هاوڵاتیانه‌ و كارئاسانیش بۆ بازرگانه‌كان ده‌كرێت. 


به‌مه‌به‌ستی چاودێریكردن و چۆنیه‌تی پشكنینی كاڵاوشمه‌كه‌ هاورده‌كراوه‌كان و چاره‌سه‌ری كێشه‌ی بازرگانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 2019.5.14 به‌سه‌رپه‌رشتی ئاوات محه‌مه‌د، قائیمقامی سلێمانی و ئاماده‌بوونی به‌ڕێوه‌به‌ری گومرگی مه‌رزی باشماخ و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌‌كانی ئاسایشی ئابووری، ته‌ندروستی، ڤێتێرنه‌ری، كشتوكاڵ، چاودێری بازرگانی، كوالێتی كۆنترۆڵی، گومرگ، یه‌كێتی هاورده‌وهه‌نارده‌كاران و ژوری بازرگانی سلێمانی كۆبووه‌وه.


له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌ه‌دا ئاوات محه‌مه‌د رایگه‌یاند؛ پاراستنی مافی به‌كاربه‌ر وسه‌لامه‌تی ته‌ندروستی هاوڵاتیان ئه‌ركی سه‌رشانمانه‌ و له‌ڕێی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانه‌وه‌ چاودێری بازاڕ و شوێنه‌ گشتیه‌كان ده‌كه‌ین.



دوای كۆبونه‌وه‌كه‌ رزگار حمدخدر، جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كشتوكاڵی سلێمانی رایگه‌یاند؛ به‌مه‌به‌ستی چاودێریكردن و چۆنیه‌تی پشكنین له‌ڕوی ته‌ندروستیه‌وه‌ بۆئه‌و به‌روبومانه‌ی هاورده‌ ده‌كرێن هه‌روه‌ها ئاسانكاری بازرگانی و كه‌مكردنه‌وه‌ی رۆتین له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌ بڕیار به‌ دروستكردنی بۆردێكی كشتوكاڵی دراوه‌.


ووتی؛ یه‌كێك له‌ كاره‌ سه‌ره‌كیه‌كانی ئه‌و بۆرده‌ كشتوكاڵیه،‌ پاراستنی سه‌لامه‌تی هاوڵاتیان و پاراستنی مافی به‌كاربه‌ره،‌ بۆیه‌ بڕیاردراوه‌ ئه‌و كاڵاوشمه‌كانه‌ی هاورده‌ ده‌كرێت به‌وردی پشكنینی ته‌ندروستی بۆ ئه‌نجام بدرێت.


وتیشی؛ له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا بڕیاردرا، بۆ راگرتنی هاوسه‌نگی به‌روبومی ناوخۆیی و هاورده‌كراوه‌كان، به‌رهه‌مه‌ ناوخۆییه‌كان له‌به‌رچاو بگیرێت، هه‌روه‌ها بۆ پشتیوانی جوتیارانیش باج له‌سه‌ر ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ دابنرێت كه‌ وه‌رزی پێگه‌شتنیانه‌ له‌ناوخۆدا.


ده‌رباره‌ی هاورده‌كردنی مادده‌ قڕكه‌ره‌كان ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد؛ بۆ پاراستنی ته‌ندروستی هاوڵاتیان و به‌رهه‌مهێنانی به‌روبومی ته‌ندروست له‌ كێڵگه‌ كشتوكاڵیه‌كان، بڕیاردرا‌ به‌هاوكاری ژوری بازرگانی سیمینارێك بۆ بازرگانه‌كان سازبدرێت و‌ له‌روی یاسایی و ته‌ندروستیه‌وه مادده‌ قڕكه‌ره‌كان‌ بۆ بازرگانان شیبكرێته‌وه‌.


س . ب
راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی



214 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
14/05/2019
زیاتر
»
به‌هۆی هاتوچۆی نه‌وجه‌وانه‌وه‌ ئه‌م شوێنه‌ داخرا...
»
کارگەیەکی شیرینی دادەخرێت...
»
كار بۆ به‌ دیزاینكردنی گردی مامه‌یاره‌ ده‌كرێت...
»
لەشارو شارۆچكەكانی سلێمانی لیژنەی هاوبەش پێكدەهێندرێت...
»
ئه‌م گۆشتفرۆشه‌ داخرا...
»
لە سلێمانی لیژنەیەك بۆ پاراستنی شوێنە دێرین و مێژوویەكان راگەیەندرا...
»
چیای ئەزمڕ و گۆیژە لە مەترسی ئاگركەوتنەوە دەپارێزرێت ...
»
سلێمانی- بڕێكی زۆر دۆشاوی خراپبووی خورما له‌ناوده‌برێت...
»
جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت ده‌ستخۆشی له‌ لیژنه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ده‌كات...
»
لە سلێمانی زەرفی كاغەز شوێنی زەرفی نایلۆن دەگرێتەوە...
Copyright ©2015. All rights reserved.