»   هه‌واڵه‌کان
کارگەیەکی شیرینی دادەخرێت
بەھۆی پابەند نەبون بە مەرج و رێنماییەکانی کارکردن لیژنەھاوبەشەکان بەھەماھەنگی چاودێری بازرگانی پسوڵەی سەرپێچی بۆ چوار شوێنی دروست کردنی شیرینی کردو کارگەیەکی شیرینیش دادەخەن.

لەچوارچێوەی ھەوڵە بەردەوامەکانی ‌لیژنە ھاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی و بەھەماھەنگی بەڕێوەبەرایەتی چاودێری بازرگانی ھەڵمەتێکی بەرفراوانیان بۆ کارگە و شوێن کاری دروست کردنی شیرینی دەستپێکرد و کۆمەڵیک شوێن بەھۆی پابەند نەبوون بەمەرج و ڕێنماییەکانی کارکردنەوە پسوڵەی سەرپێچیان بۆ کراوەو یەکێک لەو کارگانەش داخراوە کە ھیچ تابلۆیەکی ناونیشان و مۆڵەتێکی کارکردنی نەبووە.
 
یەکێک لەو مەرجانەی کە ھەموو خاوەنکارێک مۆڵەتی کارکردنی پێدەدرێت، پابەندبونی شوێنی کارکردنەکەیەتی بە ھەریەک لە مەرجەکانی تەندروستی، ڤێرتێنەری، بەرگری شارستانی و لایەنە پەیوەندیدارەکانی تر بەپێچەوانەوە شوێنەکە و خاوەنەکەشی روبەروی رێکاری پێویست دەکرێنەوە.

ھەرێم عەبدولرەحمان یەکێک لەبەشداربوانی ھەڵمەتەکەو ئەندامی لیژنە ھاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایگەیاند: لە ھەڵمەتەکەدا ١٢ شوێنی دروستکردنی شیرینی بەسەر کراونەتەوە لەوانە ٤ شوێن پسوڵەی سەرپێچیان بۆ کراوەو یەکێک لە و شوێنانەش بە ھۆی نەبونی ھیچ مۆڵەتێکی کارکردنەوەو نەبونی تابلۆی ناونیشان و پابەندنەبوون بەمەرجەکانی تەندروستی داخراوە، ھەروەھا ٤٠ کیلۆگرام ھەویری شیرینی و دوو سینی شیرینی ئامادەکراو بەھۆی نەشیاویان بۆ خواردن و بەکارھێنان لەناو براون. 

ھەروەھا وتی: پێویستە سەرجەم شوین کارەکانی دروستکردنی شیرینی پابەندی مەرج و ڕێنماییەکانی کارکردنەوە بن بەتایبەت مەرجە تەندروستیەکان چونکە بچوکترین کەمتەرخەمی تەندروستی شوێنەکانیان ڕوبەڕوی داخستن دەبێتەوە .



ڕزگار قسیم
راگەیاندنی قائیمقامیەتی سلێمانی 
386 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
14/05/2019
زیاتر
»
كار بۆ به‌ دیزاینكردنی گردی مامه‌یاره‌ ده‌كرێت...
»
لەشارو شارۆچكەكانی سلێمانی لیژنەی هاوبەش پێكدەهێندرێت...
»
ئه‌م گۆشتفرۆشه‌ داخرا...
»
لە سلێمانی لیژنەیەك بۆ پاراستنی شوێنە دێرین و مێژوویەكان راگەیەندرا...
»
چیای ئەزمڕ و گۆیژە لە مەترسی ئاگركەوتنەوە دەپارێزرێت ...
»
سلێمانی- بڕێكی زۆر دۆشاوی خراپبووی خورما له‌ناوده‌برێت...
»
جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت ده‌ستخۆشی له‌ لیژنه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ده‌كات...
»
لە سلێمانی زەرفی كاغەز شوێنی زەرفی نایلۆن دەگرێتەوە...
»
‎ئه‌م شوێنانه‌ داده‌خرێن...
»
لیژنەكان چوار هەزار سەردانیان كردووە و لەم مانگەدا زیاتری دەكەن...
Copyright ©2015. All rights reserved.