»   هه‌واڵه‌کان
كار بۆ به‌ دیزاینكردنی گردی مامه‌یاره‌ ده‌كرێت


به‌مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی ماسته‌رپلانێكی نوێ بۆ گردی مامه‌یاره‌ی سلێمانی كه‌له‌گه‌ڵ كلتوری شاره‌كه‌ و قه‌باره‌ی بۆنه‌ نه‌ته‌وایه‌تییه‌كاندا بگونجێت. ئه‌ندامانی لیژنه‌ی باڵای فیستیڤاڵی یاده‌ كوردییه‌كان له‌ كۆمه‌ڵه‌ی كه‌له‌پوری و فۆلكلۆری كورد له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵه‌ی كوردستانێكی سه‌وز سه‌ردانی قائیمقامی سلێمانییان كرد. له‌ میانی كۆبونه‌وه‌یه‌كیاندا له‌گه‌ڵ ئاوات محه‌مه‌د- قائیمقامی سلێمانی پێشنیاریان كرد گرنگی زیاتر به‌ گردی مامه‌یاره‌ بدرێت به‌جۆرێك كه‌ شیاو بێت بۆ ئه‌نجامدانی ته‌واوی بۆنه‌ ‌نه‌ته‌وایه‌تییه‌كان و پارێزگاریش له‌ مانه‌وه‌ی ئه‌و سروشته‌ جوانه‌ی بكرێت.
له‌ به‌رامبه‌ردا قائیمقامی سلێمانی پشتگیری داواكارییه‌كه‌ی كردن و به‌ گرنگییه‌وه‌ له‌ پێشنیاره‌كه‌یانی روانی و‌ داوای لێكردن وه‌كو كۆمه‌ڵه‌ی كه‌له‌پوری كورد نوسراوێك ئاراسته‌ی قائیمقامیه‌ت و پارێزگاری سلێمانی و شاره‌وانی و گه‌شت‌وگوزار بكه‌ن و تێیدا داوای جێبه‌جێكردنی ماسته‌رپلانێكی شایسته‌ بكه‌ن بۆ جوانتركردنی گردی مامه‌یاره‌ به‌جۆرێك له‌رووی سه‌وزای و رێگاوبان و فرۆشگای تایبه‌ته‌وه‌ سیمای ناوچه‌یه‌كی كه‌له‌پوری وه‌رگرێت و ببێت به‌ ناوچه‌یه‌كی گونجاوتر بۆ ئه‌وه‌ی ته‌واوی بۆنه‌ نه‌ته‌وایه‌تییه‌كانی سلێمانی لێ ئه‌نجام بدرێت.




ش . غ
راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی


360 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
13/05/2019
زیاتر
»
لەشارو شارۆچكەكانی سلێمانی لیژنەی هاوبەش پێكدەهێندرێت...
»
ئه‌م گۆشتفرۆشه‌ داخرا...
»
لە سلێمانی لیژنەیەك بۆ پاراستنی شوێنە دێرین و مێژوویەكان راگەیەندرا...
»
چیای ئەزمڕ و گۆیژە لە مەترسی ئاگركەوتنەوە دەپارێزرێت ...
»
سلێمانی- بڕێكی زۆر دۆشاوی خراپبووی خورما له‌ناوده‌برێت...
»
جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت ده‌ستخۆشی له‌ لیژنه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ده‌كات...
»
لە سلێمانی زەرفی كاغەز شوێنی زەرفی نایلۆن دەگرێتەوە...
»
‎ئه‌م شوێنانه‌ داده‌خرێن...
»
لیژنەكان چوار هەزار سەردانیان كردووە و لەم مانگەدا زیاتری دەكەن...
»
له‌باره‌ی سه‌ردانی منداڵانه‌وه‌ هۆشداری ده‌درێته‌ كافێكان‌ ...
Copyright ©2015. All rights reserved.