»   هه‌واڵه‌کان
لەشارو شارۆچكەكانی سلێمانی لیژنەی هاوبەش پێكدەهێندرێت
قائیمقامی سلێمانی جەخت لەسەر بەردەوامی و بەرەودانی زیاتر بە كارو بەدواچونەكانی لیژنەهاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی دەكاتەوە و دەڵێت: بۆ پارێزگاری كردن لە تەندروستی و بەرژەوەندی گشتی هاوڵاتیان گرنگی زیاتر بە لیژنەهاوبەشەكان دەدەن,
لەسەر فەرمانی قائیمقامی سلێمانی هاوشێوەی شاری سلێمانی لیژنەی هاوبەش لە بەڕێوەبەرایەتیەكانی ناحیەكانی سەر بە قائیمقامیەتی سلێمانی دروست دەكرێت,  ئەو بڕیارەش لە میانەی كۆبوونەوەیەكی "ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی"دا هات لەگەڵ بەڕێوەبەری ناحیەكانی هەر یەك لە " تانجەرۆ, بازیان , بەكرەجۆ" 
لە بارەی كارو بارەكانی تایبەت بە قائیمقامیەتی سلێمانی و ناحیەكانی سەر بە قائیمقامیەت , ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی رایگەیاند: بۆ باشتر بەڕێوەچوونی كارو پرۆژەكانی فەرمانگە حكومییەكان پێویستە لەرووی ئیدارییەوە كارئاسانی تەواو پێشكەش بە هاوڵاتیان بكرێت و لە كەمترین ماوەدا مامەڵەكانیان رای بكرێت , ئەمەش وەك هەوڵێك بۆ كەمكردنەوەی رۆتیناتی ئیداری و باشتر خزمەتكردنی هاوڵاتیان,  بەڕێوەبەرایەتیەكانی ناحیەكانی سەر بە قائیمقامیەتی سلێمانیشی راسپارد گونجاوترین رێوشوێن بگرنە بەر بۆ كارئاسانی و باشتر بەڕێوەچونی مامەڵەی هاوڵاتیان , لەبەرگرنگی و كاریگەری بەدواداچونەكانی "لیژنەهاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی" لەسەر ژیان و تەندروستی هاوڵاتیان ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی رایگەیاند: لە هەر سێ ناحیەی " تانجەرۆ, بازیان , بەكرەجۆ" هاوشێوەی سلێمانی لیژنەی هاوبەش دروست دەكەن بۆ چاودێری كردنی بازاڕ و پارێزگاری كردن لە تەندروستی هاوڵاتیان, لە بەشێكی تری كۆبوونەوەكەدا قائیمقامی سلێمانی ئاماژەی بە كۆبوونەوەی پارێزگاری سلێمانی لەگەڵ یەكە ئیدارییەكانی سەر بە پارێزگای سلێمانی كرد و لە بەر رۆشنایی بڕیارەكانی ئەو كۆبونەوەیە داوای لە بەڕێوەبەری ناحییەكان كرد لەگەڵ هاتنی وەرزی گەرما رێوشوێنی پێویست بگرنە بەر بۆ پاراستنی دارستان و پوش و پاوانی ناوچەكە و لە رێگەی پێكهێنانی تیمی هاوبەش ئامادەكاری و رێوشێوێنی پێویست بگرنە بەر ,هەروەها هەنگاوی پێویستیش بنرێت بۆ چارەسەركردنی گرفتی رێگەوبانەكان و رێكخستنەوەی بازاڕ و شوێنە گشتیەكان و رێگری كردن لە سەرپێچی و زیادەڕۆییەكان .

 راگەیاندنی قائیمقامیەتی سلێمانی

580 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
13/05/2019
زیاتر
»
ئه‌م گۆشتفرۆشه‌ داخرا...
»
لە سلێمانی لیژنەیەك بۆ پاراستنی شوێنە دێرین و مێژوویەكان راگەیەندرا...
»
چیای ئەزمڕ و گۆیژە لە مەترسی ئاگركەوتنەوە دەپارێزرێت ...
»
سلێمانی- بڕێكی زۆر دۆشاوی خراپبووی خورما له‌ناوده‌برێت...
»
جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت ده‌ستخۆشی له‌ لیژنه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ده‌كات...
»
لە سلێمانی زەرفی كاغەز شوێنی زەرفی نایلۆن دەگرێتەوە...
»
‎ئه‌م شوێنانه‌ داده‌خرێن...
»
لیژنەكان چوار هەزار سەردانیان كردووە و لەم مانگەدا زیاتری دەكەن...
»
له‌باره‌ی سه‌ردانی منداڵانه‌وه‌ هۆشداری ده‌درێته‌ كافێكان‌ ...
»
پیرۆزبایی قائیمقامی سلێمانی بۆ کرێکارانی کوردستان...
Copyright ©2015. All rights reserved.