»   هه‌واڵه‌کان
‎ئه‌م شوێنانه‌ داده‌خرێن
‎به‌مه‌به‌ستی رێگری كردن له‌ هاتوچۆكردنی منداڵی خوار ته‌مه‌ن هه‌ژده‌ ساڵ، نوێنه‌ره‌كانی چاودێری گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئه‌و رێكخراوانه‌ی له‌ ‌بواری پاراستنی منداڵ كارده‌كه‌ن داوا له‌ قائیمقامی سلێمانی ده‌كه‌ن رێگرییەکانی هاتوچۆكردنیان بۆ گازینۆ و كافتریا توند تربكات، سه‌رۆكی لیژنه‌كانیش ده‌ڵێت: هه‌ر شوێنێك خواردنه‌وه‌ یاخود نێرگه‌له پێشكه‌ش به‌ منداڵی نه‌وجه‌وان بكات شوێنه‌كه‌ی داده‌خرێت و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌روی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه‌‌.


‎گۆران قادر، سه‌رۆكی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند؛ رۆژانه‌ لیژنه‌ی ریستۆرانتی سه‌ربه‌ لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان،‌ سه‌ردانی گازینۆ، كافتریاكانی كێشانی نێرگه‌له و شوێنی خواردن و خواردنه‌وه‌ مه‌ستی (كحولیه‌كان) ده‌كات و له‌كه‌موكورتی شوێنه‌كه‌ و پابه‌ند نه‌بوونیان به‌ مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن ده‌پرسێته‌وه‌.


‎وتی؛‌ یاسا رێگری له‌ هاتوچۆكردنی منداڵی نه‌وجه‌وان و ته‌مه‌ن خوار (18) ساڵ بۆ گازینۆ، كافتریای نێرگه‌له‌ و خواردنه‌وه‌ مه‌ستیه‌كان كردووه‌‌، بۆئه‌و مه‌به‌سته‌ش له‌لایه‌ن لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانه‌وه‌‌ خاوه‌ن شوێنه‌كان ئاگادار كراونه‌ته‌وه‌ كه‌ تابلۆی (هاتنه‌ ژوره‌وه‌ بۆ خوار ته‌مه‌ن 18 ساڵ قه‌ده‌غه‌یه‌) هه‌ڵواسن و هیچ جۆرێك له‌ خواردن و خواردنه‌وه‌ یاخود نێرگه‌له‌ پێشكه‌ش به‌ مناڵی نه‌وجه‌وان نه‌كه‌ن. 


‎وتیشی؛ به‌هۆی پێشكه‌ش كردنی خواردنه‌وه‌ی مه‌ستی (كحولییه‌كان) و نێرگه‌له‌وه‌‌ لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی‌ له‌ ‌ساڵی رابردوودا (72) شوێن وله‌ چوار مانگی سه‌ره‌تای ئه‌مساڵدا (30) شوێنی تری داخستووە و خاوه‌نه‌كانیشی روبه‌روی رێكاری یاسایی كردۆتەوە.


‎گۆران قادر، ئاگاداری خاوه‌ن شوێنه‌كان ده‌كاته‌وه‌ كه‌ رێگری له‌ هاتوچۆكردنی منداڵی خوار ته‌مه‌ن (18) ساڵ بكه‌ن بۆ شوێنه‌كانیان و خواردنه‌وه‌، نێرگەلە و خزمه‌تگوزاریان پێشكه‌ش نه‌كه‌ن به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ شوێنه‌كانیان داده‌خرێت و خاوه‌نه‌كانیشیان روبه‌روی رێكاری یاسایی ده‌كرێنه‌وه‌.


‎پێشتر نوێنه‌ره‌كانی چاودێری گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئه‌و رێكخراوانه‌ی له‌ ‌بواری پاراستنی مافی منداڵ ئیش ده‌كه‌ن، سه‌ردانی ئاوات محه‌مه‌د قائیمقامی سلێمانیان كرد و له‌ كۆبونه‌وه‌یه‌كدا داوایانكرد لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان له‌ مانگی ره‌مه‌زاندا زیاتر چاودێری گازینۆ و كافتریاكان بكه‌ن تا رێگری زیاتر له‌ هاتوچۆكردنی مێرد منداڵان بۆ ئه‌و شوێنانه‌ بكه‌ن.


‎س . ب
‎راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی















1238 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
07/05/2019
زیاتر
»
لیژنەكان چوار هەزار سەردانیان كردووە و لەم مانگەدا زیاتری دەكەن...
»
له‌باره‌ی سه‌ردانی منداڵانه‌وه‌ هۆشداری ده‌درێته‌ كافێكان‌ ...
»
پیرۆزبایی قائیمقامی سلێمانی بۆ کرێکارانی کوردستان...
»
ماستفرۆشه‌كان: پابه‌ندین به‌ قه‌ده‌غه‌ی سه‌تڵی ره‌نگاوڕه‌نگه‌وه‌...
»
كار بۆ رێكخستنی نرخی هێلكه‌ و مریشك ده‌كرێت...
»
نرخی ئەمپێری مۆلیدە بۆ مانگی نیسان دیاریكرا...
»
قائیمقامیەتی سلێمانی سیمینارێک بۆ ئارایشتگاکان دەکاتەوە....
»
سلێمانی: ئامادەكارییەكانی مانگی پیرۆزی رەمەزان راگەیەندرا...
»
ماوەی هەفتەیەك مۆڵەت دەدرێتە دوكانەكانی فرۆشتنی ماست...
»
لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان هۆشداری توند ده‌داته‌ شوێنكاره‌كانی دروستكردنی شیرینی...
Copyright ©2015. All rights reserved.