»   هه‌واڵه‌کان
نرخی ئەمپێری مۆلیدە بۆ مانگی نیسان دیاریكرا

نرخی هەر كاتژمێرێك ئەمپێری كارەبای مۆلیدە لەمانگی چوار (38.150) دینار دەبێت، هاوكات خشتەی پێدانی كارەبای مۆلیدەش بۆ مانگی پێنج (ئایار) دیاریكرا.

له‌كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 30ی نیسان، له‌دیوانی قایمقامیه‌تی  قەزای مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی به‌رێوه‌چوو، نرخی كاتژمێرێك ئەمپێری مۆلیدە بە (38.150) دینار بۆ مانگی (4) دیاریكرا، موەلیدەكانیش بەتێكڕایی لەنێوان (100) بۆ (120) كاتژمێر كاریان كردووە، بەوەش نرخی ئەمپێرێك لەنێوان (3.500) بۆ (4.500) هەزار دینار دەبێت و نرخی ئەمپێڕێكیش لە گەڕەكێك بۆ گەرەكێكی تر جیاوازە.

سەبارەت بەبەرنامەی كاركردنی موەلیدەكان بۆ مانگی پێنج (ئایار) موه‌لیده‌ ئه‌هلییه‌كان له‌ ئاماده‌ باشیدا ده‌بن هه‌ركاتێك كاره‌بای نیشتیمانی كوژایه‌وه‌ ئه‌وان كارەبا بۆ هاوڵاتیان دابین دەكەن، به‌رنامه‌كه‌ش له‌ سبه‌ینێ چوارشه‌ممه‌ (1)ی ئایاره‌وه‌ ده‌چێته‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌.

لەكۆبوونەوەكەشدا ئەو خاڵە دووپاتكرایەوە، كە پێویستە پاش كوژانەوەی كارەبای نیشتمانی (10) خولەك زیاتر بەسەر كارپێكردنی موه‌لیدە تێنەپەڕێت، بەپێچەوانەوە، سەرپێچیكار رووبەرووی یاسا دەكرێتەوە.
سەبارەت بەنرخی كارەبای یەكەكانی نیشتەجێبوون و سیتیەكان نرخی كیلۆواتێك بە (199.290) دیناردیاریكرا، بەڵام ئەگەر سیتیەكان وێستگەكانیان (11) كەیڤی بوو ئەوا (5) دینارو  ئه‌گه‌ریش وێستگه‌ی (33) كەیڤی بوو (10) دیناری بۆ زیاد دەكرێت.


س . ب 
راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی

2546 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
30/04/2019
زیاتر
»
قائیمقامیەتی سلێمانی سیمینارێک بۆ ئارایشتگاکان دەکاتەوە....
»
سلێمانی: ئامادەكارییەكانی مانگی پیرۆزی رەمەزان راگەیەندرا...
»
ماوەی هەفتەیەك مۆڵەت دەدرێتە دوكانەكانی فرۆشتنی ماست...
»
لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان هۆشداری توند ده‌داته‌ شوێنكاره‌كانی دروستكردنی شیرینی...
»
لە سنوری ئیدارەی سلێمانی لیژنەكانی قائیمقامییەت هەڵمەتێكی بەرفراوان دەست پێدەكەن...
»
لە مانگی ئایاردا باج لەسەر بەرهەمی سەوزەو میوەی هاوردە دادەنرێت...
»
لە سلێمانی بڕی بەرهەمی هاوردەكراو بۆ مانگی ئایار دیاری كرا...
»
لە سلێمانی بەكارهێنانی سەتڵی رەنگاو رەنگ بۆ ماست قەدەغە كرا...
»
قائیمقامی سلێمانی خەڵاتی رێزلێنانی بەخشییە دەزگاكانی راگەیاندن...
»
له‌ كۆگایه‌كدا ده‌ست به‌سه‌ر بڕێكی زۆر شه‌كری به‌سه‌رچودا گیرا...
Copyright ©2015. All rights reserved.