»   لیژنه‌کان - چالاکی
لیژنه‌هاوبه‌شه‌كان سه‌ردان‌ و پشكنینه‌كانیان زیاد ده‌كه‌ن
بەمەبەستی ئامادەكارییەكان بۆ مانگی رەمەزانی پیرۆز و چاودێریكردنی بازاڕ، لیژنە هاوبەشەكانی قایمقامیەتی سلێمانی هەڵمەتێكی بەرفراوانی پشكنین دەستپێكردووە و لیژنەیەكی تایبەت بە مانگی رەمەزان دروستكراوە.


گۆران قادر، سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند: بەبۆنەی هاتنەوەی مانگی رەمەزانی پیرۆز، لیژنەهاوبەشەكان هەڵمەتێكی بەرفراوانی بۆ  سەردانی دوكان و شوێنەگشتیەكان دەستپێكردوە كە هاوڵاتیان و میوانەكانی شاری سلێمانی كاڵا‌وشمەك و خزمەتگوزاری لێدەكڕن و بەكاریدەهێنن، تا دڵنیا بینەوە لە سەلامەتی ئەو خۆراك و ماددانەی دەخرێنە بازاڕەوە و هاوڵاتیان بەكاریدەبەن.


وتی: لیژنە هاوبەشەكان بەشێوەیەكی بەردەوام چاودێری هەموو پیشەكان دەكەن، خشتەی سەردانی لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی بۆ شوێنەكان وپشكنینەكانیان لەبەرەبەیانێكی زوەوە تا درەنگانێكی شەو بەردەوامە، سەرەتای كردنەوەی دوكان و بازاڕەكانی شاری سلێمانی، لیژنەكە بەشێوەی كتوپڕ سەردانیان دەكات و لەلایەن ئەندامانی لیژنەكانەوە و بەپێی تایبەتمەندی و پسپۆڕێتی ئەندامەكە پشكنین بۆكاڵاوشمەكەكان ئەنجام دەدەن. 


وتیشی: یەكەم شوێن رۆژانە لەلایەن لیژنە هاوبەشەكانەوە سەردان دەكرێت عەلوەی سلێمانیە، لیژنەی عەلوە لە كاتژمێر چواری بەرەبەیانەوە چاودێری ئەو سەوزە‌و میوانە دەكات بە بەقاڵ و كاسبكاران دەفرۆشرێن تا لە سەلامەتی ئەو خۆراكە ماددانە دڵنیا بنەوە كە دەخرێنە بازاڕەوە، هەروەها لیژنەی ریستۆرانت تادرەنگانێكی شەو سەردانی ریستۆرانت و خواردەمەنی و كافتریاكان دەكات و شوێنەكان پابەندی مەرج و ریێنماییەكانی تەندروستی و ڤێتێرنەری و كوالێتی و نرخ دەكات.


هەروەها: ساڵانە و لە مانگی رەمەزانی پیرۆزدا، لیژنەیەكی تایبەت بە رێگری لە فرۆشتنی خواردنەوە مەستیەكان (كحولیەكان) دروستدەكرێت، لەگەڵ چاودێری جێبەجێ كردنی ڕێنماییەكانی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز، بۆیه‌ پێویسته‌ رێزی تەواو لە مانگی رەمەزان و رۆژوانان بگیرێت.


دەربارەی سزای سەرپێچیكاران راشیگەیاند: ئەو شوێنانەی پابەندی مەرج و رێنماییەكانی كاركردن نابن و سەرپێچی دەكەن، یاسا سزای بۆ دیاریكردون كە بەپێی جۆری سەرپێچی كردنەكەیان روبەروی سزاكانیان دەكرێنەوە، كەبە سزای ماددی دەست پێدەكات، لەدوبارە كردنەوەی سەرپێچیەكە بۆ ماوەیەكی دیاریكراو شوێنەكە دادەخرێت، لەكاتی بەردەوام بون لەسەر سەرپێچی شوێنەكە و خاوەنەكەشی رووبەرووی دادگا دەكرێتەوە و دادگا هەربڕیارێك بدات لەلایەن لیژنە هاوبەشەكانەوە جێبەجێ دەكرێت.


گۆران قادر سوپاسی هێزە ئەمینیەكانی شاری سلێمانی دەكات و دەڵێت: بەسوپاسێكی زۆرەوە هێزە ئەمنیەكان بەگشتی بەرێوەبەرایەتی ئاسایش و لیوای یەكی پاراستنی سلێمانی بەتایبەتی پاڵپشتی تەواوی كارەكانی لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانین و هەنگاو بەهەنگاو لەگەڵماندان.


سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی ئاماژەی بۆئەوەكرد: لەلایەن هاوڵاتیانی شاری سلێمانیەوە دەستخۆشی بۆ لیژنە هاوبەشەكان هاتووە، هەمیشە هاوكار و پشتیوانی كارەكانی لیژنەكانی قائیمقامیەت دەكەن و لەڕێی ژمارە (07708677777)‌ یاخود تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك لاپەڕەی فەرمی (قائیمقامیەتی سلێمانی)ەوە لیژنە هاوبەشەكان لە هەبونی سەرپێچی ئاگادار دەكەنەوە.


بەمەبەستی چاودێریكردنی بازاڕ و شوێنە گشتییەكان لە ساڵی (2006)ەوە لیژنە هاوبەشەكانی قایمقامیەتی سلێمانی دروست بووە، ژمارەی لیژنە هابەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی لە ئێستادا (32) لیژنەیە و لە نوێنەرانی بەشێكی زۆری فەرمانگە خزمەتگوزارییەكانی پێكهاتووە، كاری سەرەكی لیژنەكان چاودێری كردنی بازاڕ و شوێنەگشتیەكانە لەروی تەندروستی و ڤێتێرنەری و نرخ و كوالیتیەوە كە رۆژانە پشكنین بۆ ئەو كاڵاوشمەكانە دەكات هاوڵاتیان بەكاریدەهێنن.



س . ب
راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی


458 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
30/04/2019
زیاتر
»
ئاگاداریه‌ك له‌ قائیمقامیه‌تی سلێمانیه‌وه‌...
»
ئه‌م جۆره‌ ئاوه‌ بۆ خواردنه‌وه‌ مه‌كڕن...
»
لە سلێمانی ئەم چوار شوێنە دادەخرێت...
»
سلێمانی ... ھۆشیاری بە شۆفێری پاسەکان دەدرێت...
»
له‌ سلێمانی نمونه‌ داده‌خرێت...
»
دەست بەسەر بڕێكی زۆر سیردا دەگیرێت...
»
سلێمانی ... ده‌ست به‌سه‌ر بڕێكی زۆر ده‌رمانی جۆراوجۆردا ده‌گیرێت‌...
»
سلێمانی ... 48 تۆن كاڵاوشمەكی نه‌شیاو لەناوبراوه‌...
»
قائیمقامییەتی سلێمانی ئاماری كارى لیژنە هاوبەشەكان بڵاو دەكاتەوە...
»
كرمی شریتی له‌ شاری سلێمانی كۆنترۆڵ كراوه‌‌...
Copyright ©2015. All rights reserved.