»   هه‌واڵه‌کان
ماوەی هەفتەیەك مۆڵەت دەدرێتە دوكانەكانی فرۆشتنی ماست

لە دوای بڕیاری قەدەغەكردنی بەكارهێنانی سەتڵی ماستی رەنگاو رەنگ بۆ ماست و جۆرەكانی تری خواردن لیژنەهاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی هەڵمەتێكی فراوانیان دەستپێكردووە بۆ رێگری كردن لە فرۆشتنی سەتڵی رەنگاو رەنگ, ماوەی  هەفتەیەكیش وەك دواین مۆڵەت دەدرێتە دوكانەكانی فرۆشتنی ماست و هەموو ماركێتەكان بۆ پابەندبونیان بە بڕیارەكەوە, 
ئەمڕۆ یەك شەممە 28 نیسانی 2019 , لیژنەهاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی لەنێو بازاڕی شاری سلێمانی هەڵمەتێكی فراوانیان دەستپێكرد بۆ رێگری كردن لە فرۆشتنی سەتڵی رەنگاو رەنگ بۆ ماست و هەموو جۆرەكانی تری خواردن كە بەپێی بەدواداچونەكانی لیژنەهاوبەشەكان دەركەوتووە گونجاو نیە بۆ بەكارهێنان و زیان بە تەندروستی هاوڵاتیان دەگەیەنێت , 
گۆران قادر سەرۆكی لیژنەهاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند: بۆ رێگری كردن لەو جۆرە سەتڵە زیان بەخشانە لە هەڵمەتێكی فراوانیان  دەستپێكردووە و هەموو شوێنەكانی فرۆشتنی ماست و دوكان و ماركێتەكانیان ئاگادار كردووەتەوە  پابەند بن بە بڕیارەكەوە و ماوەی هەفتەیەكیش وەك دواین مۆڵەت دەدرێتە هەموو شوێنەكان , دوای ئەو ماوەیە لە هەر دوكان و ماركێتێكدا سەتڵی رەنگاو رەنگ ببینێت دەستی بەسەردا دەگیرێت و خاوەنەكەشی رووبەڕووی سزای یاسایی دەكرێتەوە .
پێشتر قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاندبوو بەكارهێنانی سەتڵی زەنگاو رەنگ بۆ ماست و جۆرەكانی تری خواردن دەبێتە هۆی كارلێك كردنی هەندێك مادەی زیان بەخش لەگەڵ ماستەكەدا كە ئەمەش زیان بە تەندروستی مرۆڤ دەگەیەنێت و دەبێتە هۆی توشبوون بە نەخۆشی شێرپەنجە , زۆربەی سەتڵە رەنگاو رەنگەكان لەمەوادی دووبارە بەكارهاتوو دروست دەكرێت كە بەهیچ جۆرێك دروست نیە خواردنی تێیدا هەڵبگیرێت , سەتڵی سپی سادە بۆ ماست گونجاوە بەكاربهێندرێت و پێویستە لۆگۆیەكی سێ گۆشەی لەسەر بێت و تێیدا ئاماژە بە ژمارە "2یان4" كرابێت , لە بارەی جۆرەكانی تری سەتڵ ئەوە خرابووە روو بەكارهێنانی سەتڵەكانی "شوشە و فافۆن و گلی سورەوەكراو" بۆ ماست رێگەپێدراوە و هیچ گرفتێكی نیە.

راگەیاندنی قائیمقامیەتی سلێمانی

1438 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
28/04/2019
زیاتر
»
لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان هۆشداری توند ده‌داته‌ شوێنكاره‌كانی دروستكردنی شیرینی...
»
لە سنوری ئیدارەی سلێمانی لیژنەكانی قائیمقامییەت هەڵمەتێكی بەرفراوان دەست پێدەكەن...
»
لە مانگی ئایاردا باج لەسەر بەرهەمی سەوزەو میوەی هاوردە دادەنرێت...
»
لە سلێمانی بڕی بەرهەمی هاوردەكراو بۆ مانگی ئایار دیاری كرا...
»
لە سلێمانی بەكارهێنانی سەتڵی رەنگاو رەنگ بۆ ماست قەدەغە كرا...
»
قائیمقامی سلێمانی خەڵاتی رێزلێنانی بەخشییە دەزگاكانی راگەیاندن...
»
له‌ كۆگایه‌كدا ده‌ست به‌سه‌ر بڕێكی زۆر شه‌كری به‌سه‌رچودا گیرا...
»
چوارده‌ تۆن رۆنی خورما له‌ناوده‌برێت...
»
زیاتر له‌ 20 تۆن مادده‌ی قڕكه‌ر له‌ناوبراوه‌...
»
رێنمایی نوێ‌ بۆ نوسینگە‌و كۆمپانیا كشتوكاڵییەكان دەردەكرێت...
Copyright ©2015. All rights reserved.