»   چالاکی رۆژانه
شارەوانی سلێمانی زیادەرۆییەکان لادەبات


لەچوارچێوەی ھەڵمەتی ڕێکخستنەوەی شار و لابردنی زیادەرۆییەکان لە سنور ماستەر پلانی شاری سلێمانی، ژمارەیەک خانووی  زیادەرۆیی تێک دەدرێت و سەرۆکی شارەوانی سلێمانی_ش رایدەگەیەنێت سەرجەم زیادەرۆییەکان لادەبرێن. 


ئەمڕۆ یەکشەممە 2017.8.6  یوسف یاسین سەرۆکی شارەوانی سلێمانی ووتی: بە فەرمانی داواکاری گشتی و وەزارەتی ناوخۆ، بەھاوکاری قائیمقامیەتی سلێمانی و دەزگا ئەمنیەکانی شاری سلێمانی زیادەرۆیی دوو گوندی (کانی شینکەی رازیانە و ناوگردان )  کە دەکەونە سنورە ماستەپلانی سلێمانی لابران.


سەرۆکی شارەوانی سلێمانی ووتیشی: داوا لە ھاوڵاتیانی شاری سلێمانی دەکەین کە مامەڵە بەو زەویانەوە نەکەن کە بنەمای یاسایی (فۆرمی شارەوانی) نەبێت، ھەر زەویەک فۆرمی شارەوانی نەبێت زیادەرۆییە و رێگەی پێنادرێت کە خانووی لەسەر دروست بکات.


سەرۆکی شارەوانی ئاماژەی بۆ ئەوەکرد کە، ھەڵمەتی رێکخستنەوەکە بەردەوام دەبێت داواکارین ھەموو لایەک پابەندی نەخشەی ماستەرپلانی شاری سلێمانی بن، بە پێچەوانەوە شارەوانی سەرجەم زیادەرۆییەکان لادەبات.


س . ب
راگەیاندنی قائیمقامیەتی سلێمانی 

1296 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
06/08/2017
زیاتر
»
قائیمقامی سلێمانی پێشوازی لە وەفدێكی پارتی دیموكرات دەكات...
»
سلێمانی ... بڕێکی زۆر مەواد و خۆراکی بەسەرچوو لەناودەبرێت...
»
هەڵمەتی پاكردنەوەی گۆرستانەكان دەستی پێكرد...
»
لەمانگی رەمەزاندا نرخەكان دابەزیوون ...
»
ھەڵمەتی لابردنی خانەکان بەردەوامە...
»
سلێمانی ... دەست بەسەردا بڕێک بڕوێشدا دەگیرێت...
»
تایبەت بە خاوەن ئاژەڵەکان ... ھەفتەی ئایندە کۆتایی دێت...
»
سێمانی ..... بڕێکی زۆر تایت لەناو دەبرێت...
»
له‌ سلێمانی ده‌ست به‌سه‌ر بڕێكی زۆر مره‌بادا ده‌گیرێت ...
»
سلێمانی : لەماوەی 2 هەفتەدا 12 تۆن مەواد لەناودەبرێت...
12
Copyright ©2015. All rights reserved.