»   هه‌واڵه‌کان
قائیمقامی سلێمانی خەڵاتی رێزلێنانی بەخشییە دەزگاكانی راگەیاندن

لە یادی 121 ساڵەی رۆژنامەگەری كوردیدا قائیمقامی سلێمانی خەڵاتی رێزلێنانی بەخشییە دەزگاكانی راگەیاندن و سوپاسی كردن لە بەرامبەر گرنگیپێدانیان بە رووماڵكردن كارو چالاكییەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی و لیژنەهاوبەشەكان و هیوای خواست رەوشی رۆژنامەگەری لە هەرێمی كوردستان گەشەی زیاتی بەخۆیەوە ببینێت , 
ئەمڕۆ دووشەممە 22 نیسانی 2019, لە رێوڕەسمێكدا كە لە قائیمقامیەتی سلێمانی بەڕێوەچوو بەبۆنەی ساڵڕۆژی رۆژنامەگەری كوردی ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی خەڵاتی رێزلێنانی بەخشییە نوێنەری دەزگاكانی راگەیاندن , لە ووتەیەكدا قائیمقامی سلێمانی دوای پیرۆزبایی كردن لە رۆژنامەنوسان رایگەیاند: بەپێویستمان زانی لە 22 نیسان یادی رۆژنامەگەری كوردییدا لە بەرامبەر گرنگیپێدان و رووماڵكردنی كارو چالاكییەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی و لیژنەهاوبەشەكان دەزگاكانی راگەیاندن بەسەر بكەینەوە و خەڵاتی رێزلێنانیان پێ ببەخشین , ئاوات محەمەد ووتیشی بەدرخانەكان سەرمەشقی رۆژنامەگەری كوردین و لەم رۆژەشدا سوپاس و پێزانین دەنێرین بۆ هەموو ئەو كەسانەی كە خزمەتی گەورەیان بە رۆژنامەگەری كوردی كردووە و رۆژنامەگەری كوردیان گەیاندووەتە ئەم ئاستەی ئێستا, قائیمقامی سلێمانی راشیگەیاند ئەم خەڵاتە خزمەتێكی بچوكە بەرامبەر ئەو خزمەتە گەورەیەی كە دەزگاكانی راگەیاندن پێشكەشی دەكەن و رۆڵێكی گرنگ دەبینن لە هۆشیاركردنەوەی كۆمەڵگەو گەیاندنی پەیام و پرۆژەكانی دامەزراوەكانی حكومەت , لە بەشێكی تری ووتەكەیدا قائیمقامی سلێمانی ئاماژەی بە پرۆژەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی و كارو چالاكییەكانی لیژنەهاوبەشەكان كرد و رایگەیاند رۆژانە لەرێگەی 34 لیژنەوە چاودێری ووردی هەموو شوێنەكان دەكرێت و بەهۆی چاودێری بەردەوامی لیژنەكانەوە زۆربەی شوێنەكان پابەندی مەرج و رێنماییەكانن, لە كۆتایی ووتەكەشیدا قائیمقامی سلێمانی دووبارە سوپاسی دەزگاكانی راگەیاندنی كرد بۆگرنگیپێدانیان بە كارو چالاكییەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی و داواشی لێكردن گرنگی زیاتر بە كارو چالاكییەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی و لیژنەهاوبەشەكان بده‌ن , پاشان ئاوات محەمەد قائیمقامیەتی سلێمانی و ئەندامانی لیژنەی باڵا لە لیژنەهاوبەشەكان  خەڵاتی رێزلێنان بەخشرایە نوێنەری دەزگاكانی راگەیاندن .

راگەیاندنی قائیمقامیەتی سلێمانی


870 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
22/04/2019
زیاتر
»
له‌ كۆگایه‌كدا ده‌ست به‌سه‌ر بڕێكی زۆر شه‌كری به‌سه‌رچودا گیرا...
»
چوارده‌ تۆن رۆنی خورما له‌ناوده‌برێت...
»
زیاتر له‌ 20 تۆن مادده‌ی قڕكه‌ر له‌ناوبراوه‌...
»
رێنمایی نوێ‌ بۆ نوسینگە‌و كۆمپانیا كشتوكاڵییەكان دەردەكرێت...
»
لیژنەیەك بۆ كێشەكانی هاتوچۆی خوێندكاران پێكدەهێنرێت...
»
نرخی ئەمپێری مۆلیدەی ئەهلی دیاری كرا...
»
سلێمانی- پلانی لیژنەی فریاگوزاری خێرا سەركەوتوو بوو...
»
دەست بەسەر بڕێكی زۆر بۆیاخ و سلیكۆنی بەسەرچوو دەگیرێت...
»
دەست بەسەر بڕێك تایتی بەسەرچوو لە كارگەیەكی ئاودا دەگیرێت...
»
قائیمقامی سلێمانی : دەنگی گەلی كوردستان دەنگی زوڵاڵی شاخ و ئازادی شار بووە...
Copyright ©2015. All rights reserved.