»   لیژنه‌کان - چالاکی
ئاگاداریه‌ك له‌ قائیمقامیه‌تی سلێمانیه‌وه‌

قائیمقامییه‌تی سلێمانی ده‌رباره‌ی ئاوی خواردنه‌وه‌ نوسراو ئاراسته‌ی ئاسایش و هاتوچۆ و شاره‌وانی ده‌كات و سه‌رۆكی لیژنه‌هاوبه‌شه‌كانیش ده‌ڵێت؛ ده‌ست به‌سه‌ر بارهه‌ڵگر و كۆگاكانیاندا ده‌گیرێت.

گۆران قادر، سه‌رۆكی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند؛ بەپێی زانیارییە تەندروستییەكان دانانی ئاوی لەدەبە وپەرداخ نراو كارێكی نەشیاوە، چونكە لەڕووی تەندروستییەوە تیشكی خۆر كاریگەری هەیە وبه‌هۆی ئەو تیشكەوە كارلێكی كیمیایی له‌نێوان ئه‌ومادده‌ی ده‌به‌ی پلاستیكی لێ دروستكراوه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و ئاوه‌ی بۆخواردنه‌وه‌ تێی كراوه،‌ رووده‌دات ئه‌مه‌ش مه‌ترسی له‌سه‌ر ‌ته‌ندروستی هاوڵاتیان دروستده‌كات.

وتی؛ قائیمقامیه‌تی سلێمانی ده‌رباره‌ی ئاوی له‌ده‌به‌نراو، نوسراوی ئاراسته‌ی هه‌ریه‌ك له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی ئاسایش و هاتوچۆ و شاره‌وانی كردووه‌ بۆ ده‌ست به‌سه‌رداگرتنی ئاوی به‌رتیشكی خۆر و ئه‌و بارهه‌ڵگرانه‌ی به‌ دانه‌پۆشراوی ده‌گوێزنه‌وه‌‌‌.

وتیشی؛ لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی سزای ماددی هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌دات به‌دانه‌پۆشراوی و له‌به‌ر تیشكی خۆر ئاوی له‌ده‌به‌نراو ده‌گوازنه‌وه‌ و عه‌مباری ده‌كه‌ن.

ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ كرد؛ داوا له‌ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان كراوه‌ ده‌ست به‌سه‌ر ئه‌و بارهه‌ڵگر و كۆگای دوكان و ماركێتانه‌ی ئاو له‌به‌ر تیشكی خۆر ده‌گوازنه‌وه‌ و عه‌مبار ده‌كه‌ن بگرن و ره‌وانه‌ی قائیمقامیه‌تی سلێمانی بكه‌ن تا لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان رێكاری یاسایی به‌رامبه‌ر شوێنه‌كه‌ و خاوه‌نه‌كه‌ی بگیرێته‌‌ به‌ر.


س . ب 
راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی
716 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
18/04/2019
زیاتر
»
ئه‌م جۆره‌ ئاوه‌ بۆ خواردنه‌وه‌ مه‌كڕن...
»
لە سلێمانی ئەم چوار شوێنە دادەخرێت...
»
سلێمانی ... ھۆشیاری بە شۆفێری پاسەکان دەدرێت...
»
له‌ سلێمانی نمونه‌ داده‌خرێت...
»
دەست بەسەر بڕێكی زۆر سیردا دەگیرێت...
»
سلێمانی ... ده‌ست به‌سه‌ر بڕێكی زۆر ده‌رمانی جۆراوجۆردا ده‌گیرێت‌...
»
سلێمانی ... 48 تۆن كاڵاوشمەكی نه‌شیاو لەناوبراوه‌...
»
قائیمقامییەتی سلێمانی ئاماری كارى لیژنە هاوبەشەكان بڵاو دەكاتەوە...
»
كرمی شریتی له‌ شاری سلێمانی كۆنترۆڵ كراوه‌‌...
»
گۆشفرۆشی سه‌ر شه‌قامه‌كان رادەستی دادگا دەكرێن...
Copyright ©2015. All rights reserved.