»   لیژنه‌کان - داخستن
له‌ سلێمانی ماڵی ئه‌ستێره‌كان داده‌خرێت


به‌هۆی پابه‌ند نه‌بونی به‌ مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن و هه‌بوونی نه‌وجه‌وان له‌ شوێنه‌كه‌یدا، لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌ت كافتریایه‌ك داده‌خات و هۆشیاریش به‌ كافتریاكان ده‌درێت.


به‌هۆی پابه‌ند نه‌بونی به‌ مه‌رج و رێنماییه‌كانی ته‌ندروستی و پێشكه‌شكردنی نێرگه‌له‌ به‌خوار ته‌مه‌ن (18)ساڵ، لیژنه‌ی ریستۆرانتی سه‌ربه‌ لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی كافتریای ماڵی ئه‌ستێره‌كان له‌ شه‌قامی بازنه‌یی مه‌لیك مه‌حمود داده‌خات.


پێشتر له‌لایه‌ن لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانه‌وه‌ هه‌موو گازینۆ، كافتریا، كافتریای نێرگه‌له‌ و شوێنی خواردنه‌وه‌ مه‌ستیه‌كان ئاگادار كراونه‌ته‌وه‌ كه‌ رێگری له‌ هاتوچۆی خوار ته‌مه‌ن (18)ساڵ و نه‌وجه‌وان بكه‌ن بۆ شوێنه‌كه‌یان هه‌روه‌ها نابێت هیچ خواردن و خواردنه‌وه و نێرگه‌له‌یه‌كیان پێشكه‌ش بكرێت، به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ شوێنه‌كه‌ و خاوه‌نه‌كه‌ی روبه‌روی رێكاری یاسایی ده‌كرێنه‌وه‌.


یه‌كێكی تر له‌ سه‌رپێچیه‌كانی تری كافتریاكه‌، پابه‌ند نه‌بوونیه‌تی به‌ مه‌رج و رێنماییه‌كانی ته‌ندروستی‌ له‌ شوێنه‌كه‌یدا له‌گه‌ڵ نه‌بونی مۆڵه‌تی كاركردنی كافتریا و كارمه‌نده‌كانی، بۆیه‌ به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی كافتریای ماڵی ئه‌ستێره‌كان داده‌خرێت تائه‌وكاته‌ی سه‌رجه‌م مه‌رج  و رێنماییه‌كان جێبه‌جێ ده‌كات.


لیژنه‌ی ریستۆرانت یه‌كێكه‌ له‌ لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی و رۆژانه‌ به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام سه‌ردانی ئوتێل، كافتریا، ریستۆرانت، و چێشتخانه‌كان ده‌كات، له‌ كاتی جێبه‌جێ نه‌كردنی مه‌رج و رێنماییه‌كانی (ته‌ندروستی، ڤێتێرنه‌ری، گه‌شتیاری) و هه‌بونی سه‌رپێچی شوێنه‌كه‌ و خاوه‌نه‌كه‌ی روبه‌روی رێكاری یاسایی ده‌كاته‌وه‌. 




س . ب
راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی

1288 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
17/04/2019
زیاتر
»
لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان ئه‌م سه‌مونخانه‌یان داخسته‌وه‌...
»
سلێمانی ... بڕێكی زۆر چكلێت له‌ناوده‌برێت...
»
سلێمانی ... خاوێن داده‌خرێت...
»
سلێمانی ... ماڵــــی داخرا...
»
سلێمانی ...‌ نۆرینگه‌یه‌ك و ده‌رمانخانه‌یه‌ك داده‌خرێت...
»
سلێمانی ... بڕێك خوارده‌مه‌نی له‌ناوده‌برێت...
»
لەسلێمانی شێروانه‌ دادەخرێت...
»
لەسلێمانی ساندۆ دادەخرێت...
»
سلێمانی .... لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان هه‌شت شوێن دادەخات...
»
سلێمانی ... پێنج ده‌رمانخانه و سێ نۆرینگه‌‌ داخران...
Copyright ©2015. All rights reserved.