»   چالاکی فه‌رمانگه‌کان
باران بارین دەست پێدەکاتەوە


شەپۆلێکی دیکەی باران بارین دەستپێدەکات و کەشناسی هەرێم رایدەگەیەنێت لەهەندێک ناوچە (30) ملیمەتر باران دەبارێت.


بەپێی راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، سبەینێ سێشەممە کاریگەریی نزمە پاڵەپەستۆی دەریای ناوەڕاست کاردەکاتە سەر هەرێم و سەرەتا باران بارین لە سنوری پارێزگای دهۆک دەستپێدەکات و لە شەودا کاریگەرییەکەی دەگاتە تەواوی هەرێمی کوردستان.


بەپێی راگەیەندراوەکە؛ لەکاتی بەرەبەیانی رۆژی چوارشەممە باران بارین لە تەواوی ناوچەکە بەردەوام دەبێت و هەورە تریشقەی لەگەڵدا دەبێت و پلەکانی گەرما رو لە نزمبونەوە دەکات، بەراورد بە چەند رۆژی رابردو کە پلەکانی گەرما بەرزببوەوە.


کەشناسی هەرێم بڵاوی کردەوە؛ ئاستی باران لە سنوری دهۆک و ناوچە شاخاوییەکانی هەولێر لە سەرو (30) ملیمەتر دەبێت و ناوچەکانی دیکە لە (10) ملیمەتر نزیکدەبێتەوە.


بەپێی پێشبینییەکان؛ کاریگەریی ئەو شەپۆلە لە رۆژی چوارشەممە بەرەو لاوازیی دەڕوات و باران بارین لە سنوری پارێزگای دهۆک بەشێوەی پچڕ پچڕ دەمێنێتەوە.



س . ب
راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی

598 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
15/04/2019
زیاتر
»
هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ی‌ ته‌ندروستی‌ ده‌ستپێده‌كات...
»
شۆفێران ئاگادار ده‌كرێنه‌وه‌...
»
هاتووچۆ هۆشداری‌ به‌شۆفێران ده‌دات...
»
‌رێژه‌ی باران بارینی ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان...
»
وەستانی ئۆتۆمبێل لە سایدی دەستەچەپ قەدەغە دەکرێت...
»
سلێمانی ... هاوڵاتیان به‌شدارده‌بن له‌ بڕیاردان...
»
بەفر و باران رو لە هەرێم دەکات و پلەکانی گەرما بۆ ژێر (سفر) دادەبەزن...
»
تیمه‌كانی‌ ته‌ندروستی‌ له‌م شوێنانه‌ جێگیرده‌كرێن...
»
پۆلیس په‌یامێك ئاڕاسته‌ی هاوڵاتیان ده‌كات‌...
»
زانیاری له‌سه‌ر روداوه‌كه‌ی توی مه‌لیك...
Copyright ©2015. All rights reserved.