»   بانگه‌واز
ئاگاداریەك.. لە قائیمقامییەتی سلێمانیەوە..

لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامییەتی سلێمانی هۆشیاری دەداتە هاوڵاتیان كە بەكارهێنانی بۆتلی دانراوی ئاو لەبەر هەتاو زیانێكی زۆر بە تەندروستی هاوڵاتیان دەگەیەنێت و بە هیچ جۆرێك شیاوی خواردنەوە نییە. 

لەو بارەیەوە گۆران قادر سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامییەتی سلێمانی، ئەمرۆ 4 شەممە رێكەوتی 17/4  رایگەیاند: ئاگاداری سەرجەم دوكاندار و ماركێت و فرۆشگاكانی سنوری شاری سلێمانی دەكەینەوە كە پابەندی مەرج و رێنماییە تەندروستییەكان بن، و شوێنی هڵگرتی ئاوی خواردنەوە لە شوێنێكدا دابنێن كە دووربێت لە تیشكی هەتاو، راشی دەگەیەنێت هەر كەسێك پابەندنەبێت رووبەرووی سزای یاسایی دەبێتەوە.  

بە پێی رێنماییە تەندروستییەكان دەبێت شوێنی پاراستنی ئاوی خواردنەوەی بوتڵكراو بەدووربێت لە تیشكی هەتاو بەكارهێنان و خواردنەوەی زیانێكی زۆر بە تەندروستی هاوڵاتیان دەگەیەنێت .

                   جوان عبداللطيف
           راگەیاندنی قائیمقامیەتی سلێمانی 


1545 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
17/05/2017
زیاتر
1
Copyright ©2015. All rights reserved.