»   لیژنه‌کان - چالاکی
له‌ سلێمانی نمونه‌ داده‌خرێت


له‌سه‌ر سكاڵای هاوڵاتیان و به‌هۆی پابه‌ند نه‌بونی به‌ مه‌رجه‌كانی كاركردن، لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌ت ئاریشتگای نمونه‌ داده‌خات‌.


گۆنا سه‌ردار، سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئارایشتگاكانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند؛ له‌سه‌ر سكاڵای هاوڵاتیان و به‌هۆی پابه‌ند نه‌بون به‌ مه‌رجه‌كانی ته‌ندروستی له‌ شوێنی كاره‌كه‌ی، ئارایشتگای نمونه‌ له‌لایه‌ن لیژنه‌كانی قائیمقامیه‌ته‌وه‌ داده‌خرێت.


وتیشی؛ یه‌كێك له‌ بنه‌ماكانی كاركردنی ئارایشتگاكان پابه‌ند بونیه‌تی به‌مه‌رج و رێنماییه‌ ته‌ندروستیه‌كان، پێویسته‌ ئه‌و شوێنانه‌ی مۆڵه‌تی كاركردن له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی سلێمانی وه‌رده‌گرن له‌ڕووی ته‌ندروستیه‌وه‌ شوێنه‌كه‌یان پاكوخاوێن بێت.


وتیشی؛ ئه‌وشوێنه‌ی بۆ تاتۆكردن ته‌رخانكرابوو له‌ ئارایشتگای نمونه‌، زۆر پیس بووه‌ و به‌شێكی زۆری شوێنه‌كه‌ ژه‌نگی كردووه‌ ئه‌مه‌ش مه‌ترسی بۆسه‌ر ژیانی ئه‌و كه‌سانه‌ دروست ده‌كات كه‌له‌وشوێنه‌ تاتۆ دروست ده‌كه‌ن.


ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد؛ به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی و له‌لایه‌ن لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانه‌وه‌ ئارایشتگای نمونه‌‌ داده‌خرێت و خاوه‌نه‌كه‌ی روبه‌روی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه‌.



س . ب
راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی  

4610 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
08/04/2019
زیاتر
»
دەست بەسەر بڕێكی زۆر سیردا دەگیرێت...
»
سلێمانی ... ده‌ست به‌سه‌ر بڕێكی زۆر ده‌رمانی جۆراوجۆردا ده‌گیرێت‌...
»
سلێمانی ... 48 تۆن كاڵاوشمەكی نه‌شیاو لەناوبراوه‌...
»
قائیمقامییەتی سلێمانی ئاماری كارى لیژنە هاوبەشەكان بڵاو دەكاتەوە...
»
كرمی شریتی له‌ شاری سلێمانی كۆنترۆڵ كراوه‌‌...
»
گۆشفرۆشی سه‌ر شه‌قامه‌كان رادەستی دادگا دەكرێن...
»
سلێمانی ... دایكان و باوكان له‌م جۆره‌ خواردنه‌ ئاگادار ده‌كرێنه‌وه‌...
»
سلێمانی .. دایكان و باوكان له‌م مه‌ترسیه‌ ئاگادار ده‌كرێنه‌وه‌...
»
سلێمانی ... بڕێكی زۆر هه‌نگوین له‌ناوده‌برێت...
»
بڕێكی زۆر په‌تاته‌ له‌ناوده‌برێت...
Copyright ©2015. All rights reserved.