»   لیژنه‌کان - چالاکی
دەست بەسەر بڕێكی زۆر سیردا دەگیرێت


لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی دەست بەسەر بڕی زیاتر لە تەنێك و دووسەد كیلۆ سیری خراپبودا دەگرن كەسەرقەباغی قتوەكەی ژەنگی كردووەو شیاوی خواردن نیە.


ئازاد نەبی- نوێنەری بەرێوبەرایەتی تەندروستی سلێمانی لە لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند: لیژنەی كۆگاكان لە یەكێك لە كۆگاكانی ناو شاری سلێمانی دەستیان گرت بەسەر بڕی زیاتر لە 1200 كیلۆ گرام سیردا كە سەرقەباغی قتوەكەی ژەنگی كردووە و نمونەی ڕەوانەی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی كراوەو وەڵامی بەنەشیاو بۆ بەكارهێنان و خواردن هاتۆتەوە.


نوێنەرەكەی تەندروستی ئاماژەی بەوەشكرد: هۆكاری دەرنەچونی لەتاقیگەدا دەگەڕێتەوە بۆ ژەنگكردنی سەرقەپاغی قتوەكە كە ژەنگەكەو ماددەكە كارلێك دەكەن و لەكاتی خواردندا كرداری ئۆكسان لەلەشی مرۆڤدا ڕودەدات كەبەرگری لەش لاواز دەكات.


وتیشی: لەلایەن لیژنەی لەناوبردنەوە لەسەرفەرمانی قائیمقامی سلێمانی تەواوی ئەو سیرەی دەستی بەسەرداگیراوە  لەناودەبرێت و خاوەنەكەیشی رێكاری یاسایی لەگەڵدا دەگیرێتە بەر. 




رزگار قسیم
راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی










604 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
07/04/2019
زیاتر
»
سلێمانی ... ده‌ست به‌سه‌ر بڕێكی زۆر ده‌رمانی جۆراوجۆردا ده‌گیرێت‌...
»
سلێمانی ... 48 تۆن كاڵاوشمەكی نه‌شیاو لەناوبراوه‌...
»
قائیمقامییەتی سلێمانی ئاماری كارى لیژنە هاوبەشەكان بڵاو دەكاتەوە...
»
كرمی شریتی له‌ شاری سلێمانی كۆنترۆڵ كراوه‌‌...
»
گۆشفرۆشی سه‌ر شه‌قامه‌كان رادەستی دادگا دەكرێن...
»
سلێمانی ... دایكان و باوكان له‌م جۆره‌ خواردنه‌ ئاگادار ده‌كرێنه‌وه‌...
»
سلێمانی .. دایكان و باوكان له‌م مه‌ترسیه‌ ئاگادار ده‌كرێنه‌وه‌...
»
سلێمانی ... بڕێكی زۆر هه‌نگوین له‌ناوده‌برێت...
»
بڕێكی زۆر په‌تاته‌ له‌ناوده‌برێت...
»
ده‌ست به‌سه‌ بڕێكی زۆر سۆده‌ی هه‌ویردا گیراوه‌...
Copyright ©2015. All rights reserved.