»   چالاکی فه‌رمانگه‌کان
هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ی‌ ته‌ندروستی‌ ده‌ستپێده‌كات


له‌ ئه‌مڕۆوه‌ هه‌ڵمه‌تی دژ به‌ نه‌خۆشی ئیفلیجی منداڵان ئه‌نجامده‌درێت و وه‌زیری‌ ته‌ندورستیش په‌یامێك ئاڕاسته‌ی‌ دایكان و باوكان ده‌كات و ده‌ڵێت؛ هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ له‌سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستان ده‌ست پێده‌كات و منداڵانی‌ ته‌مه‌ن خوار (5) ساڵ ده‌گرێته‌وه‌.


د.ڕێكه‌ت حه‌مه‌ڕه‌شید وه‌زیری‌ ته‌ندروستی‌ له‌ لێدوانێكی‌ رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ له‌سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵمه‌تی كوتان دژ به‌ نه‌خۆشی ئیفلیجی منداڵان ده‌ستی پێكردوه‌، هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ش (5) ڕۆژ ده‌خایه‌نێت.


وتیشی‌:له‌هه‌ڵمه‌ته‌كه‌دا (2) هه‌زار و (23) تیم به‌شداری ده‌كات، هه‌ر تیمێك دوو كارمه‌ندی ته‌ندروستییه‌ و (407) سه‌رپه‌رشتیار هه‌یه‌، منداڵانی‌ پێنج ساڵ واته‌ له‌یه‌ك ڕۆژه‌وه‌ تا (5) ساڵ ده‌گرێته‌وه‌، داوا له‌ هاوڵاتیان و دایكان و باوكان ده‌كه‌ین هاوكاری تیمه‌ ته‌ندروستییه‌كان بن و ماڵ به‌ماڵ تیمه‌كان ده‌گه‌ڕِێن، هاوكات له‌هه‌موو بنكه‌ ته‌ندروستییه‌كانیش ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ به‌ڕێوه‌ده‌چێت.



ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شدا له‌ساڵی (2000)ه‌وه‌ ئه‌م نه‌خۆشییه‌ له‌ كوردستاندا نه‌ماوه‌، بۆیه‌ ده‌یانه‌وێت له‌ڕێگه‌ی ئه‌م هه‌ڵمه‌تانه‌وه‌ به‌رده‌وام كوردستان پاك بێت له‌م نه‌خۆشییه‌ ترسناكه‌.



سۆران سه‌عید
راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی


310 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
07/04/2019
زیاتر
»
شۆفێران ئاگادار ده‌كرێنه‌وه‌...
»
هاتووچۆ هۆشداری‌ به‌شۆفێران ده‌دات...
»
‌رێژه‌ی باران بارینی ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان...
»
وەستانی ئۆتۆمبێل لە سایدی دەستەچەپ قەدەغە دەکرێت...
»
سلێمانی ... هاوڵاتیان به‌شدارده‌بن له‌ بڕیاردان...
»
بەفر و باران رو لە هەرێم دەکات و پلەکانی گەرما بۆ ژێر (سفر) دادەبەزن...
»
تیمه‌كانی‌ ته‌ندروستی‌ له‌م شوێنانه‌ جێگیرده‌كرێن...
»
پۆلیس په‌یامێك ئاڕاسته‌ی هاوڵاتیان ده‌كات‌...
»
زانیاری له‌سه‌ر روداوه‌كه‌ی توی مه‌لیك...
»
كاره‌بای سلێمانی ئاگادارییه‌كی به‌ په‌له‌ی بڵاوكرده‌وه‌...
Copyright ©2015. All rights reserved.