»   لیژنه‌کان - چالاکی
سلێمانی ... 48 تۆن كاڵاوشمەكی نه‌شیاو لەناوبراوه‌


لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی بە هەماهەنگی لەگەڵ ئاسایشی ئابووری، دەست بەسەر برێكی زۆر كاڵاوشمەكی جۆراوجۆری نەشیاو بۆ خواردن و بەكارهێناندا دەگرن.


گۆران قادر، سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی ووتی: له‌ئه‌نجامی سه‌ردانه‌‌ به‌رده‌وامه‌كانی لیژنە هاوبەشەكان بۆ بازاڕ و شوێنه‌ گشتیه‌كان و پشكنین بۆ ئه‌وكاڵاوشمه‌كانه‌ی له‌لایه‌ن هاوڵاتیانه‌وه‌ به‌كارده‌هێنرێن، لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان به‌هاوكاری ئاسایشی ئابووری ‌مانگی (سێ) دەستی بەسەربڕی (48) تۆن و (785) كیلۆگرام خۆراك و ماددەی ماوەبەسەرچوودا گرتووه‌‌.


وتیشی؛ به‌شێكی ئه‌و كاڵاوشمه‌كانه‌ به‌سه‌رچووبون و به‌شێكیشی گومانی خراپبوونیان لێكراوه‌، بۆیه‌ ره‌وانه‌ی تاقیگه‌كان كراوه‌ بۆ پشكنین، ئه‌نجامه‌كه‌ ده‌ریخستووه‌ خراپبوون و شیاوی خواردن و بەكارهێنان نین.


سەرۆكی لیژنەهاوبەشەكان ووتیشی: ئەو كاڵاوشمەكانە لە بەرواری 3.1 تاوەكو 3.31ی 2019 دەستی بەسەرداگیراوە، پێك هاتوون لە ( خواردن و خواردنەوە، شیرەمەنی، سەوزەو میوە، مەوادی پاككەرەوە، چەرەسات ، شیرینی و خواردەمەنی لەقتونراو، بۆن و ماددەكانی جوانكاری خانمان و كه‌ره‌سته‌كانی بۆیاخ و ته‌لارسازی)  كە سەرجەمیان پشكنینی فیزیایی و كیمیایی بۆ ئەنجام دراوە و شیاوی خواردن و بەكارهێنان نیین.


گۆران قادر، ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، بەسوپاسەوە كە ئاسایشی ئابووری هەمیشە هاوكاری تەواوی لیژنەهاوبەشەكان دەكات، بە پێدانی زانیاری لەسەر هەبوونی كاڵاوشمەكی خراپ و ماوە بەسەرچوو یاخوود دەست بەسەردا گرتنی كاڵاوشمەكە گوماناویەكان و رەوانەكردنی بۆ لیژنە هاوبەشەكان بۆ پشكنین.


راشیگه‌یاند: ته‌واوی ئه‌وبڕه‌ی ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه‌ به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی و له‌لایه‌ن لیژنه‌ی له‌ناوبردنه‌وه‌ لەناوچەی تانجەرۆی شاری سلێمانی، لەناوبراون.




س . ب
راگەیاندنی قائیمقامیەتی سلێمانی

468 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
04/04/2019
زیاتر
»
قائیمقامییەتی سلێمانی ئاماری كارى لیژنە هاوبەشەكان بڵاو دەكاتەوە...
»
كرمی شریتی له‌ شاری سلێمانی كۆنترۆڵ كراوه‌‌...
»
گۆشفرۆشی سه‌ر شه‌قامه‌كان رادەستی دادگا دەكرێن...
»
سلێمانی ... دایكان و باوكان له‌م جۆره‌ خواردنه‌ ئاگادار ده‌كرێنه‌وه‌...
»
سلێمانی .. دایكان و باوكان له‌م مه‌ترسیه‌ ئاگادار ده‌كرێنه‌وه‌...
»
سلێمانی ... بڕێكی زۆر هه‌نگوین له‌ناوده‌برێت...
»
بڕێكی زۆر په‌تاته‌ له‌ناوده‌برێت...
»
ده‌ست به‌سه‌ بڕێكی زۆر سۆده‌ی هه‌ویردا گیراوه‌...
»
لەكۆگایەكدا دەست بەسەر بڕێكی زۆر خواردندا گیرا...
»
سلێمانی ... لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان هۆشیاری به‌ گوڵفرۆشه‌كان ده‌دات...
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
Copyright ©2015. All rights reserved.