»   لیژنه‌کان - چالاکی
قائیمقامییەتی سلێمانی ئاماری كارى لیژنە هاوبەشەكان بڵاو دەكاتەوە



لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامییەتی سلێمانی ئاماری مانگانەی خۆی بۆ رای گشتی بڵاودەكاتەوە و بە پێی یاساو ریێنماییەكانیش هەر شویێنك پابەند نەبێت، رووبەرووی سزای ماددی و یاسایی دەكرێتەوە.
بەپێی ئاماری مانگانەی لیژنەهاوبەشەكانی قائیمقامییەتی سلێمانی لە بەرواری 1/3 تاوەكو 1/4/2019 لیژنەكان (3375) سەردانیان بۆ شوێنە گشتییەكان ئەنجام داوە، لە كۆی ئەو سەردانانەشیاندا، (319) سەرپێچیان تۆمار كردووە و بەهۆی پابەندنەبوون بە مەرج و رێنماییە تەندروستی و ڤیترنەرییەكانەوە (644) شوێن ئاگاداركراونەتەوە كە پابەندی مەرج و رێنماییەكان بن و بەهۆی سەرپێچیشەوە (21) شوێن داخراون. ئەمە لەكاتێكدایە لەمانگی شوباتی ئەمساڵدا (3633) سەردانیان كردبوو، (331) سەرێچیان تۆمار كردبوو، بەوهۆیەشەوە (60) حاڵەتی داخستنیان هەبووە.
لە ئامارەكەدا هاتووە، لەماوەی مانگی رابردوودا بڕی (48) تۆن و (785) كیلۆگرام مەوادو خۆراكی ماوەبەسەرچوو لە ناوبراون، كۆی گشتی پارەی غەرامەكراویش بریتییە لە (11) ملیۆن و (775) هەزار دینار و پێی  یاسا دەخرێتەوە سەر داهاتی گشتی.
بە پێی رێنماییەكانی لیژنە هاوبەشەكان هەرشویێنێك پابەند نەبێت، سەرەتا ئاگادار دەكرێتەوە، دواتر سزای ماددی دەدرێت، لە حاڵەتی دووبارەكردنەوەی سەرپێچیەكانیشدا رووبەرووی دادگا دەكرێنەوە.
لە ئێستادا لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی بریتین لە (33) لیژنە و بەردەوام و لەكاتی دەوام و كاتە پشووەكاندا سەردانی بازاڕ و شوێنە گشتییەكان و كۆگاكان و فرۆشیاران و پیشەوەران دەكەن بۆئەوەی رێگەنەدرێت خۆراك و موادی زیانبەخش و ماوەبەسەرچوو بە هاوڵاتیان بفرۆشن.



ش . غ
راگەیاندنی قائیمقامییەتی سلێمانی

838 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
04/04/2019
زیاتر
»
كرمی شریتی له‌ شاری سلێمانی كۆنترۆڵ كراوه‌‌...
»
گۆشفرۆشی سه‌ر شه‌قامه‌كان رادەستی دادگا دەكرێن...
»
سلێمانی ... دایكان و باوكان له‌م جۆره‌ خواردنه‌ ئاگادار ده‌كرێنه‌وه‌...
»
سلێمانی .. دایكان و باوكان له‌م مه‌ترسیه‌ ئاگادار ده‌كرێنه‌وه‌...
»
سلێمانی ... بڕێكی زۆر هه‌نگوین له‌ناوده‌برێت...
»
بڕێكی زۆر په‌تاته‌ له‌ناوده‌برێت...
»
ده‌ست به‌سه‌ بڕێكی زۆر سۆده‌ی هه‌ویردا گیراوه‌...
»
لەكۆگایەكدا دەست بەسەر بڕێكی زۆر خواردندا گیرا...
»
سلێمانی ... لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان هۆشیاری به‌ گوڵفرۆشه‌كان ده‌دات...
»
لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان هاوڵاتیانی شاری سلێمانی ئاگادار ده‌كاته‌وه‌...
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
Copyright ©2015. All rights reserved.