»   هه‌واڵه‌کان
زیاتر له‌ 20 تۆن مادده‌ی قڕكه‌ر له‌ناوبراوه‌

قائیمقامیه‌تی سلێمانی هه‌موو ئه‌و شوێنانه‌ ئاگادارده‌كاته‌وه‌ كه‌ تۆو و ده‌رمانی به‌خێوكردنی رووه‌ك ده‌فرۆشن، ده‌رچووی زانستی كشتوكاڵی سه‌رپه‌رشتی كاره‌كانیان بكات و سه‌رۆكی لیژنه‌كه‌ش ده‌ڵێت بڕێكی زۆر مادده‌ی قڕكه‌ر له‌ناوبراوه‌.


له‌دیوانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ئاوات محه‌مه‌د، قائیمقامی سلێمانی له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی ئاسایشی ئابووری، كشتوكاڵ، ڤێتێرنەری، شارەوانی، باخچەكانی سلێمانی، سەندیكاكانی ئەندازیارانی كشتوكاڵی، پزیشكانی ڤێتێرنەری، فرۆشیارانی كەلوپەلی كشتوكاڵ و لیژنەی باڵای بەدواداچوونی نوسینگە كشتوكاڵییەكان، كۆبوه‌وه.


له‌دوای كۆبونه‌وه‌كه‌ بێستون علی، سه‌رۆكی لیژنه‌ی به‌دواداچونی كۆمپانیا و نوسینگه‌ كشتوكاڵیه‌كان رایگه‌یاند؛ به‌مه‌به‌ستی رێكخستنه‌وه‌ی كاری نوسینگه‌ و كۆمپانیا و هه‌موو ئه‌وشوێنانه‌ی تۆو و ده‌رمانی به‌خێوكردنی رووه‌ك و كشتوكاڵ ده‌فرۆشن له ‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا‌ چه‌ند بڕیارێك دراوه‌، كه‌ ده‌بێت به‌ مه‌رج بۆ شوێنه‌كان و پێویسته‌ پێوه‌ی پابه‌ندبن، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ روبه‌روی رێكاری یاسایی ده‌بنه‌وه‌.


وتی؛ یه‌كێك له‌و مه‌رجانه‌ی كه‌ پێوسته‌ هه‌موو ئه‌و شوێنانه پابه‌ندبن پێوه‌ی، هه‌بونی ده‌رچوانی به‌شه‌ كشتو‌كاڵییه‌كانه‌ له‌ شوێنه‌كه‌ و سه‌رپه‌رشتی كردنی‌ پرۆژه‌كانیان‌ تا به‌شێوه‌یه‌كی دروست و زانستی رێنماییه‌كانی به‌كارهێنانی ده‌رمان بۆ‌ جوتیارن و هاوڵاتیان رونبكه‌نه‌وه.‌


وتیشی؛ به‌ ره‌زامه‌ندی پارێزگاری سلێمانی لیژنه‌ی كۆمپانیا و نوسینگه‌ كشتوكاڵیه‌كان سه‌ردانی نوسنگه‌ و كۆمپانیا كشتوكاڵیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی سنوری شاری سلێمانی ده‌كات به‌مه‌ش لیژنه‌كه‌ رێگری فرۆشتنی ده‌رمانی قڕكه‌ر و مادده‌ی خراپ ده‌كات.


ئه‌وه‌ی رونیكرده‌وه‌؛ له‌دوای ده‌ستبه‌كاربوونی لیژنه‌ی بەدواداچوونی نوسینگە كشتوكاڵییەكان‌، ده‌ستی به‌سه‌ر (20) تۆن مادده‌ی نه‌ناسراو و قڕكه‌ردا گرتووه، كه‌ئێستا ئه‌و مادده زیان به‌خشانه‌‌‌ تا راده‌ی كۆتایی هێنان به‌ فرۆشتنی له‌ سنوری پارێزگای سلێمانی، كه‌میان كردووه‌. 


ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد؛ به‌راورد به‌ شاره‌كانی تری هه‌رێمی كوردستان و عێراق، كه‌مترین مادده‌ی قڕكه‌ر‌ هاتۆته‌ شاری سلێمانی و له‌لایه‌ن لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان به‌هاوكاری كۆمپانیای لاڤارج و له‌شوێنی تایبه‌تی دور له‌ شوێنی نیشته‌جێبوون له‌ناوبراوه‌.


س . ب
راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی
148 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
04/04/2019
زیاتر
»
رێنمایی نوێ‌ بۆ نوسینگە‌و كۆمپانیا كشتوكاڵییەكان دەردەكرێت...
»
لیژنەیەك بۆ كێشەكانی هاتوچۆی خوێندكاران پێكدەهێنرێت...
»
نرخی ئەمپێری مۆلیدەی ئەهلی دیاری كرا...
»
سلێمانی- پلانی لیژنەی فریاگوزاری خێرا سەركەوتوو بوو...
»
دەست بەسەر بڕێكی زۆر بۆیاخ و سلیكۆنی بەسەرچوو دەگیرێت...
»
دەست بەسەر بڕێك تایتی بەسەرچوو لە كارگەیەكی ئاودا دەگیرێت...
»
قائیمقامی سلێمانی : دەنگی گەلی كوردستان دەنگی زوڵاڵی شاخ و ئازادی شار بووە...
»
سلێمانی: بەووردی چاودێری دانانی سیستمی غازی شل دەكرێت...
»
مەراسیمە گەورەكەی نەورۆز لە مامەیارە دەبێت...
»
لە سلێمانی ئامادەكارییەكانی نەورۆز راگەیەندرا ...
Copyright ©2015. All rights reserved.