»   هه‌واڵه‌کان
لیژنەیەك بۆ كێشەكانی هاتوچۆی خوێندكاران پێكدەهێنرێت

لیژنەیەكی تایبەت بۆ بەدواداچونی گواستنەوەی خوێندكاران لە ماڵەوە بۆ خوێندنگا و بەپێچەوانەوە پێكدەهێنرێت و ئامانجی سەلامەتی خوێندكار و رێگرییە لە زیادبوونی نرخی گواستنەوە.


سدیق محەمەد غەریب- بەرێوبەری گواستنەوەی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند: بەسەرپەرتی ئاوات محەمەد- قائیمقامی سلێمانی و بەشداری نوێنەری سەندیكای شۆفێران و هاتوچۆ و ئاسایش لە دیوانی قائیمقامیەتی سلێمانی كۆبونەتەوە و گفتوگۆیان كردووە لەبارەی رێكخستنەوەی پرۆسەی گواستنەوەی خوێندكاران لە نێوان ماڵەوە و خوێندنگاكاندا، بڕیاریش درا لیژنەیەكی تایبەتی بۆ پێكبهێنرێت و رۆژانە و بەردەوام بەدواداچون بكات.


رائیدی هاتوچۆ چالاك سەلاح شێر- سەرۆكی لیژنەی بەدواداچونی گواستنەوەی خوێندكاران رایگەیاند: ئەم لیژنەیە پێكهاتووە لە نوێنەری گواستنەوە و ئاسایش و هاتوچۆ و چاودێری بازرگانی و سەندیكای شۆفێران و نوێنەری هەردوو بەرێوبەرێتی پەروەردەی رۆژئاوا و رۆژهەڵاتی سلێمانی. دەرچونی رۆژانەمان دەبێت و بەدواداچون بۆ هەر كێشەیەك دەكەین كە لە گواستنەوەی خوێندكاراندا بە پاس و تەكسی لە خوێندنگا حكومی و ئەهلییەكاندا دروست ببێت. وتیشی: ئامانجی سەرەكیمان سەلامەتی خوێندكار و رێگرییە لە زیادكردنی نرخی گواستنەوە لەسەر خوێندكاران، رێگه‌ش ناده‌ین ژماره‌ی خویندكاران له‌ پاسه‌كاندا له‌ ژماره‌ی كورسییه‌كان زیاتر بێت.


ئاماژەی بەوەش كرد: خوێندكاران و بەرێوبەری خوێندنگا و قوتابخانەكان و كەس‌وكاری خوێندكاران دەتوانن لەكاتی بوونی هەر كێشە و گرفت و پێشنیارێك پەیوەندی بە لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتەوە بكەن لە رێگەی ژمارە موبایلی 07708677777 یان پەیجی قائیمقامیەتی سلێمانی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیس بووك. 



ش . غ
راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلیمانی
415 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
02/04/2019
زیاتر
»
نرخی ئەمپێری مۆلیدەی ئەهلی دیاری كرا...
»
سلێمانی- پلانی لیژنەی فریاگوزاری خێرا سەركەوتوو بوو...
»
دەست بەسەر بڕێكی زۆر بۆیاخ و سلیكۆنی بەسەرچوو دەگیرێت...
»
دەست بەسەر بڕێك تایتی بەسەرچوو لە كارگەیەكی ئاودا دەگیرێت...
»
قائیمقامی سلێمانی : دەنگی گەلی كوردستان دەنگی زوڵاڵی شاخ و ئازادی شار بووە...
»
سلێمانی: بەووردی چاودێری دانانی سیستمی غازی شل دەكرێت...
»
مەراسیمە گەورەكەی نەورۆز لە مامەیارە دەبێت...
»
لە سلێمانی ئامادەكارییەكانی نەورۆز راگەیەندرا ...
»
سلێمانی .... ڕێگری لەبەرزبونەوەی نرخ دەکرێت....
»
رێگە نادرێت نرخ لە بازاڕدا بەرز ببێتەوە...
Copyright ©2015. All rights reserved.