»   لیژنه‌کان - چالاکی
گۆشفرۆشی سه‌ر شه‌قامه‌كان رادەستی دادگا دەكرێن


لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەت بە هاوكاری لیوای یەكی پاراستنی سلێمانی، رۆژانە ‌چاودێری شەقام و شاڕێكان دەكەن و دەست بەسەر گۆشتی ئەو ئاژەڵانەدا دەگرن كە بەنایاسایی و بەدەر لە رێنماییە تەندروستی و ڤێتنەرییەكان سەردەبڕدرێت و بە هاوڵاتیانی دەفرۆشن.
 

گۆران قادر، سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكان ووتی؛ لیژنە تایبەتمەندە‌كان كە نوێنەری بەڕیوەبەرایەتیەكانی ڤێتنەری و تەندروستی تێدایە بە هاوكاری لیوای یەكی پاراستنی سلێمانی، چاودێری ئەو شەقام و شاڕێیانە دەكەن ئاژەڵ سەردەبڕن و بە هاوڵاتیانی دەفرۆشن.

 
وتیشی: داواكاری گشتی سەربڕینی ئاژەڵ و فرۆشتنی گۆشتەكەی لەسەر شەقامەكان بە تاوانی بینراو (الجریمە المشهودە) ناوبردووە‌، بە فه‌رمی نوسراوی ئاراسته‌ی لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان كردوه‌ بۆ دەستگیركردن و گرتنەبەری رێكاری پێویست بەرامبەر ئەو كەسانە ئه‌وكاره‌ ئه‌نجام ده‌ده‌ن.

 
رایگەیاند؛ لەچەند رۆژی رابردودا لیژنه‌هاوبه‌شه‌كان دەستیان بەسەر ژمارەیەك ئاژەڵی سەربراودا گرتووه‌ لەگەڵ ئەو پێداویستیانەی لەلایەن گۆشتفرۆشەكانەوە بەكاردەهێنرێت، گۆشتەكە رەوانەی بەڕێوەبەرایەتی ڤێتێرنەری سلێمانی كراوە بۆ لەناوبردنی‌، هەروەها؛ رێكاری پێویست بەرامبەر بە خاوەنەكانیان دەگیرێتەبەر.

 
سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی داوا لە هاوڵاتیانی شاری سلێمانی دەكات؛ بۆ سەلامەتی تەندروستیان ئەو گۆشتەی له‌شه‌قام و شاڕیكاندا ده‌فرۆشرێت مەكڕن، كە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی ڤێتەنەرییەوە پشكنینی بۆ نەكراوە، لەكاتی هەبوونیدا لە شەقام و كۆڵانەكان لەڕێی ژمارە (07708677777)‌ یاخود تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك لاپەڕەی فەرمی (قائیمقامیەتی سلێمانی)ەوە لیژنە هاوبەشەكان ئاگادار بكەنەوە.‌



س . ب
راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی













780 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
02/04/2019
زیاتر
»
سلێمانی ... دایكان و باوكان له‌م جۆره‌ خواردنه‌ ئاگادار ده‌كرێنه‌وه‌...
»
سلێمانی .. دایكان و باوكان له‌م مه‌ترسیه‌ ئاگادار ده‌كرێنه‌وه‌...
»
سلێمانی ... بڕێكی زۆر هه‌نگوین له‌ناوده‌برێت...
»
بڕێكی زۆر په‌تاته‌ له‌ناوده‌برێت...
»
ده‌ست به‌سه‌ بڕێكی زۆر سۆده‌ی هه‌ویردا گیراوه‌...
»
لەكۆگایەكدا دەست بەسەر بڕێكی زۆر خواردندا گیرا...
»
سلێمانی ... لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان هۆشیاری به‌ گوڵفرۆشه‌كان ده‌دات...
»
لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان هاوڵاتیانی شاری سلێمانی ئاگادار ده‌كاته‌وه‌...
»
پاش ئەنجامدانی دوو جار پشكنین بڕیاری لەناوبردنی دراوە.....
»
سلێمانی ... بڕێك گۆشتی سور لەناودەبرێت...
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
Copyright ©2015. All rights reserved.