»   چالاکی فه‌رمانگه‌کان
شۆفێران ئاگادار ده‌كرێنه‌وه‌


ڕێگه‌ی سلێمانی ـ تاسڵوجه‌، به‌ڕووی هاتوچۆدا داخراوه‌ و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی سلێمانی شۆفێران له‌ خلیسكانی ئوتومبێله‌كانیان ئاگادارده‌كاته‌وه‌.


به‌هۆی ئه‌و شه‌پۆله بارانه‌ به‌هێزه‌ی ڕووی له شارو ناوچه‌كانی كوردستان كردووه‌، ڕێگه‌ی (سلێمانی ـ تاسڵوجه‌) له‌دوای مه‌عره‌زی علوجه‌كانه‌وه‌ به‌ره‌و تاسڵوجه‌ ئاوێكی زۆر كۆبوه‌ته‌وه‌ و رێگه‌كه‌ی به‌ته‌واوی داخستووه. 

هاتوچۆی سلێمانی داوا له‌شۆفێران ده‌كات‌، پابه‌ندی خێرایی بن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی شه‌قامه‌كه‌ بۆته‌ دوو ئاراسته‌و هه‌ردوو هاتن و چوون به‌ره‌و سلێمانی و له‌سلێمانیشه‌وه‌ به‌ره‌و تاسڵوجه‌، هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و شه‌قامه‌یه‌.

ئاگاداریشیان ده‌كاته‌وه‌ لەکاتی باران باریندا لێخشاندنی تایەکان لەگەڵ ئاودا زیاتر دەبێت وەک لە جادەکە، دەبێتە هۆی خلیسکاندنی ئوتومبیله‌كان، بۆیه‌ پێوسته به‌خێراییه‌كی كه‌م و‌ لەسەرخۆ شۆفێری بكرێت، تاروداوی نه‌خوازراو روونه‌دات.



س . ب
راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی


726 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
31/03/2019
زیاتر
»
هاتووچۆ هۆشداری‌ به‌شۆفێران ده‌دات...
»
‌رێژه‌ی باران بارینی ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان...
»
وەستانی ئۆتۆمبێل لە سایدی دەستەچەپ قەدەغە دەکرێت...
»
سلێمانی ... هاوڵاتیان به‌شدارده‌بن له‌ بڕیاردان...
»
بەفر و باران رو لە هەرێم دەکات و پلەکانی گەرما بۆ ژێر (سفر) دادەبەزن...
»
تیمه‌كانی‌ ته‌ندروستی‌ له‌م شوێنانه‌ جێگیرده‌كرێن...
»
پۆلیس په‌یامێك ئاڕاسته‌ی هاوڵاتیان ده‌كات‌...
»
زانیاری له‌سه‌ر روداوه‌كه‌ی توی مه‌لیك...
»
كاره‌بای سلێمانی ئاگادارییه‌كی به‌ په‌له‌ی بڵاوكرده‌وه‌...
»
هاتووچۆی سلێمانی پرۆژەی هۆشیاری جێبەجێ ده‌كات...
Copyright ©2015. All rights reserved.