»   لیژنه‌کان - چالاکی
سلێمانی ... دایكان و باوكان له‌م جۆره‌ خواردنه‌ ئاگادار ده‌كرێنه‌وه‌

به‌هۆی نه‌شیاوی بۆ به‌كارهێنان، لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان ده‌ست به‌سه‌ر بڕێك خوارده‌مه‌نی داده‌گرن كه‌ له‌سه‌ر شێوه‌ی جگه‌ره‌ دوكه‌ڵ به‌كارده‌هێنرێت و سه‌رۆكی لیژنه‌كانی قائیمقامیه‌ت هۆشیاری له‌باره‌یه‌وه‌ ده‌دات.


گۆران قادر، سه‌رۆكی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند؛ له‌ئه‌نجامی سه‌ردان و به‌دواداچوونه‌ به‌رده‌وامه‌كانی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان بۆ پشكنینی هه‌موو ئه‌وكاڵاوشمه‌كانه‌ی رۆژانه‌ له‌ بازاڕ و شوێنه‌ گشتیه‌كان به‌هاوڵاتیان ده‌فرۆشرێت، ده‌ست به‌سه‌ر بڕێك خوارده‌مه‌نیدا گیراوه‌ كه‌ له‌سه‌ر شێوه‌ی جگه‌ره‌ و دوكه‌ڵ به‌كارده‌هێنرێت.

وتی؛ له‌لایه‌ن لیژنه‌ی (سێ)ی سه‌ربه‌لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان بڕێك خوارده‌مه‌نی (Ghost Smoke -  تارمایی جگه‌ره‌) به‌تامی میوه‌كاندا گیراوه‌، ‌له‌سه‌ر شێوه‌ی جگه‌ره‌ و دوكه‌ڵ ده‌كێشرێت و به‌كارده‌هێنرێت، نمونه‌ی ره‌وانه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆپاراستنی سلێمانی كراوه‌ بۆ پشكنین و ده‌ركه‌وتووه‌ له‌رووی پزیشكی و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه‌ زیانی بۆسه‌ر منداڵ دروست ده‌كات.

وتیشی؛ هۆبه‌ی چاودێری ته‌ندروستی سلێمانی هۆشیاری ده‌رباره‌ی به‌كارهێنانی ئه‌و جۆره‌ خواردنه‌ داوه به‌تایبه‌ت منداڵ‌ و ‌ئه‌نجامی پشكنینه‌كه‌ ئه‌وه‌ی خستۆته‌ ڕوو له‌رووی ته‌ندروستی و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه‌ زیان به‌ مناڵ ده‌گه‌یه‌نێت.

گۆران قادر، هۆشیاری به‌ دوكان و ‌بازرگانه‌كان ده‌دات به‌دوربن له‌ هاورده‌كردن و فرۆشتنی ئه‌وجۆره‌ خوارده‌مه‌نیه‌ و له‌هه‌رشوێنێك بفرۆشرێت ده‌ستی به‌سه‌ردا ده‌گیرێت و له‌لایه‌ن لیژنه‌هاوبه‌شه‌كانه‌وه‌ شوێنه‌كه‌ و خاوه‌نه‌كه‌ی روبه‌روی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه‌.

 سه‌رۆكی لیژنه‌كان، داوا له‌ دایكان و باوكان ده‌كات ئاگاداری ئه‌و جۆره‌ خۆراكانه‌ بن منداڵه‌كانیان له فرۆشگای خوێندنگاكان یان لە دوكانی گه‌ڕه‌كه‌كان ده‌یكڕن، له‌كاتی هه‌بونی خۆراكی نه‌شیاو و ماوه ‌به‌سه‌رچودا له‌ رێگەی ژماره‌ (07708677777) یاخود له‌ڕێی لاپه‌ڕه‌ی فه‌رمی (قائیمقامیه‌تی سلێمانی) له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك لیژنه‌هاوبه‌شه‌كان ئاگاداربكه‌نه‌وه‌.



س . ب
راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی
















1194 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
28/03/2019
زیاتر
»
سلێمانی .. دایكان و باوكان له‌م مه‌ترسیه‌ ئاگادار ده‌كرێنه‌وه‌...
»
سلێمانی ... بڕێكی زۆر هه‌نگوین له‌ناوده‌برێت...
»
بڕێكی زۆر په‌تاته‌ له‌ناوده‌برێت...
»
ده‌ست به‌سه‌ بڕێكی زۆر سۆده‌ی هه‌ویردا گیراوه‌...
»
لەكۆگایەكدا دەست بەسەر بڕێكی زۆر خواردندا گیرا...
»
سلێمانی ... لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان هۆشیاری به‌ گوڵفرۆشه‌كان ده‌دات...
»
لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان هاوڵاتیانی شاری سلێمانی ئاگادار ده‌كاته‌وه‌...
»
پاش ئەنجامدانی دوو جار پشكنین بڕیاری لەناوبردنی دراوە.....
»
سلێمانی ... بڕێك گۆشتی سور لەناودەبرێت...
»
فالوده‌ی قه‌ندیل له‌ سلێمانی داده‌خرێت...
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
Copyright ©2015. All rights reserved.