»   هه‌واڵه‌کان
سلێمانی- پلانی لیژنەی فریاگوزاری خێرا سەركەوتوو بوو

سەرەڕای بەردەوامبوونی چەند رۆژێكی شەپۆلی بە خوڕی بارانبارین لە سنوری پارێزگای سلێمانی هیچ قوربانییەكی گیانی نەبووە و زیانە ماڵییەكانیش كەم بوون، پێشتریش لیژنەی تایبەتمەند بۆ بەرگرتن لە هەر روداوێكی نەخوازراو پێكهێنراوە.
دارا حەسەن- ئەندامی لیژنەی فریاگوزاری خێرا لە قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند: پێشبینی كرابوو بەوەی كە ئەو شەپۆلە توندەی بارانبارین ناوچەكە بگرێتەوە و ببێتە هۆی دروستبوونی لافاو، هەربۆیە لیژنەی فریاگوزاری خێرا كە لە نوێنەری قائیمقامیەت و شارەوانی و بەرگری شارستانی و چەند لایەنێكیتر پێكدێت ئامادەكاری تەواوی كرد و پێش دەستپێكردنی شەپۆلەكەش تەواوی ئاوەرۆكانی سلێمانی پاكرانەوە بۆئەوەی لە هیچ شوێنێك ئاوی زۆر كۆنەبێتەوە، هەربۆیە لە ناوشاری سلێمانی لە هەندێك شوێنی كەم كۆبونەوەی ئاو رویدا و زیانەكانیش بەهۆی ئەو شەپۆلەوە زیانی كەمی ماڵی هەبووە و هیچ زیانێكی گیانی لێنەكەوتەوە. وتیشی: لە رێگاكانی دەرەوەی سلێمانی بەتایبەت لە نێوان كەلار و دەربەندیخان پردی (دەرەدوێن) روخا و لە ماوەی 24 كاتژمێردا چاكرایەوە، لەسەر رێگای سلێمانی شارباژێڕیش لە هەندێك شوێن هەرەسی كەمی جادە هەبووە و چاككراوەتەوە.
دارا حەسەن ئاشكراشیكرد: كە لە دواین كۆبونەوەی لیژنەی فریاگوزاری خێرادا چەند داواكارییەكمان ئاراستەی پارێزگاری سلێمانی كردووە بۆ جێبەجێكرد.
ئاماژەی بەوەش كرد لە ماوەی (50) ساڵی رابردوودا شەپۆلی بارانبارینی لەم جۆرە لە سلێمانیدا كەم بووە و پلانی لیژنەی فریاگوزاری خێراش بەتەواوی سەركەوتوو بوو.



ش . غ
راگەیاندنی قائیمقامیەتی سلێمانی
140 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
27/03/2019
زیاتر
»
دەست بەسەر بڕێكی زۆر بۆیاخ و سلیكۆنی بەسەرچوو دەگیرێت...
»
دەست بەسەر بڕێك تایتی بەسەرچوو لە كارگەیەكی ئاودا دەگیرێت...
»
قائیمقامی سلێمانی : دەنگی گەلی كوردستان دەنگی زوڵاڵی شاخ و ئازادی شار بووە...
»
سلێمانی: بەووردی چاودێری دانانی سیستمی غازی شل دەكرێت...
»
مەراسیمە گەورەكەی نەورۆز لە مامەیارە دەبێت...
»
لە سلێمانی ئامادەكارییەكانی نەورۆز راگەیەندرا ...
»
سلێمانی .... ڕێگری لەبەرزبونەوەی نرخ دەکرێت....
»
رێگە نادرێت نرخ لە بازاڕدا بەرز ببێتەوە...
»
لە بارەی بەكارهێنانی سۆدە و خوێوە رێنمایی نوێ‌ دەردەكرێت...
»
چاودێری زیاتری كوالێتی بەنزین و سیستمی غاز دەكرێت...
Copyright ©2015. All rights reserved.