»   هه‌مه‌ڕه‌نگ
باران بارین بەردەوام دەبێت

بەهۆی ئەو شەپۆلی باران بارینەی كە هەرێمی كوردستانی گرتوەتەوە لە ماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا لە پارێزگای سلێمانی بڕی"22,1"ملم باران باریووە و لەسەرەتای وەرزی باران بارینەوە تا ئێستا لە پارێزگای سلێمانی "954,1" ملم باران باریوەو كە بەبەراورد بە ساڵی پار كە تاكۆتایی ساڵ "621" ملم باران باریووە , چاوەڕێ دەكرێت ئەمساڵ  رێژەیەكی زۆر باران ببارێت , بەپێی پێشبینیەكانی كەشناسی هەرێم لە رۆژانی ئایندەشدا كاریگەری شەپۆلی باران بارینەكە لە پارێزگاكانی هەرێم بەردەوام دەبێت . 
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم پێشبنیەكانی بۆ رۆژانی ئایندە بڵاوی كردەوە و رایگەیاند : باران بارین لە رۆژانی داهاتوودا بەردەوام دەبێت و چاوەڕێ دەكرێت شەپۆلی باران بارینەكە تا رۆژی هەینی داهاتوو بەردەوام بێت و ئەگەری دروست بونی لافاو لە چەند ناوچەیەكی هەرێم دەكرێت ، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی كوردستان پێشبینی باری كەشوهەوای ئەمڕۆ دوو شەممەو  سبەینێ رۆژی سێ شەممەی بڵاوكردەوە.
بەپێی پێشبینیەكان لەهەولێر بەرزترین پلەی گەرما 17 و نزمترین 11 پلە دەبێت ، ئاسمان هەور و هەندێ كات باران دەبارێت و لەناوجە شاخاویەكانیش بارانەكە زیاتر دەبێت.
هەروەها لە پارێزگای سلێمانیش، بەرزترین پلەی گەرما 14 پلەی سیلیزی دەبێت و نزمترینیش 10 پلەیە، لە پارێزگای دهۆكیش بەرزترین پلەی گەرما 16 و نزمترینیش10پلەیە، لەهەردوو پارێزگاكەش ئاسمان هەور و باران بارین  و هەورە تریشقەی لەگەڵدا دەبێت.
پارێزگای كەركوكی بەرزترین پلەی گەرما 20 پلەیە و نزمترینیش 11 پلەیە ئاسمان هەور دەبێت لەگەڵ بارانبارین لەكاتی جیاجیا.
هاوكات كەشناسیی ھەرێم پێشبینیی خۆی بۆ باری كەشوھەوای ٤٨ سەعاتی داھاتوو بڵاوكردەوە و بەو پێیەش سبەینێ پلەكانی گەرما لە پارێزگای ھەرێم بەم جۆرە دەبێت:
هەولێر بەرزترین پلەی گەرما 17 و نزمترین 11 پلە دەبێت ، هەروەها لە پارێزگای سلێمانیش، بەرزترین پلەی گەرما 15 پلەی سیلیزی دەبێت و نزمترینیش 10 پلەیە، 
لە پارێزگای دهۆكیش بەرزترین پلەی گەرما 16 و نزمترینیش10پلەیە، لە پارێزگای كەركوكیش بەرزترین پلەی گەرما 19 پلەیە و نزمترینیش 11 پلەیە.
 لە هەر چوار پارێزگاكەش ئاسمان هەورو نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ بارانی پچر پچر لەچەند كاتێكی جیا جیا.

راگەیاندنی قائیمقامیەتی سلێمانی 





899 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
25/03/2019
زیاتر
»
له‌ سعودیه‌ ڕێگه‌ به‌ فرۆشتنی خواردنه‌وه‌‌‌ مه‌ستیه‌كان ده‌درێت...
»
گه‌وره‌ترین باخی زه‌یتون، سعودیه‌ی‌ گه‌یانده گینس...
»
كه‌ش و هه‌وای ئه‌مڕۆ و به‌یانی...
»
شۆفێری كردن له‌كاتی به‌فر باریندا...
»
خێراترین ئینتەرنێتی جیهان له‌م وڵاته‌یه‌...
»
له‌لایه‌ن كچانی كوردستانه‌وه‌ سلێمانی گوڵ بارانكرا...
»
بومه‌له‌رزه‌یه‌ك سلێمانی و ده‌وروبه‌ری هه‌ژاند...
»
مەترسەكانی ئندۆمی ئاشكرا دەكرێت...
»
نرخی دراوه‌كان...
»
نرخی دراوه‌كان...
Copyright ©2015. All rights reserved.