»   لیژنه‌کان - چالاکی
سلێمانی ... بڕێكی زۆر هه‌نگوین له‌ناوده‌برێت


له‌سه‌ر زانیاری ئاسایشی سلێمانی، لیژنه‌هاوبه‌شه‌كان ده‌ست به‌سه‌ر بڕێكی زۆر هه‌نگوینی گوماناویدا ده‌گرن و نوێنه‌ری ته‌ندروستی له‌ لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان ده‌ڵێت هەنگوینەکە  نەشیاوە بۆ خواردن.


ئازاد نه‌بی، نوێنه‌ری ته‌ندروستی سلێمانی له‌ لیژنه‌هاوبه‌شه‌كان رایگه‌یاند؛ له‌لایه‌ن ئاسایشی سلێمانییه‌وه‌ زانیاریمان پێگەیشت لەسەر هه‌بونی بڕی زیاتر له‌ (300) كیلۆگرام هه‌نگوین كه‌ گومانی خراپ بونی لێ دەکرێت، لیژنەی (یه‌ك) بەدواداچوونی بۆ هه‌نگوینه‌كه‌ كردوه‌ و ده‌ستی به‌سه‌ردا گرتوه‌.


وتی؛ بڕی هه‌نگوینه‌كه زیاتر له‌ (300)‌ كیلۆگرامه‌، له‌ (14) تەنەکە (12) سەتڵی گەورە پێكهاتووه‌.نمونه‌ی هه‌نگوینه‌كه‌ ره‌وانه‌ی بەڕیوەبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی سلێمانی كراوه‌ بۆ پشكنین و ده‌ركه‌وتوه‌ كه‌ شیاوی خواردن و به‌كارهێنان نییه‌.


وتیشی؛ به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی و له‌لایه‌ن لیژنه‌ی له‌ناوبردنه‌وه‌ ته‌واوی ئه‌و هه‌نگوینه‌ی ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه‌ له‌ناوچه‌ی تانجه‌رۆی شاری سلێمانی له‌ناوده‌برێت و خاوه‌نه‌كه‌ی روبه‌روی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه‌.


لیژنه‌ی یه‌ك، یه‌كێكه‌ له‌ لیژنه‌هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی له‌ نوێنه‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی ته‌ندروستی، چاودێری بازرگانی و ئاسایشی سلێمانی پیكهاتوون، سه‌ردانی بازاڕو هه‌موو ئه‌وشوێنه‌ گشتیانه‌ ده‌كه‌ن كه‌ خوارده‌مه‌نی به‌هاوڵاتیان ده‌فرۆشن، له‌هه‌بونی سه‌رپێچی شوێنه‌كه‌ و خاوه‌نه‌كه‌ی روبه‌روی رێكاری یاسایی ده‌كاته‌وه‌.  



س . ب
راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی







744 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
24/03/2019
زیاتر
»
بڕێكی زۆر په‌تاته‌ له‌ناوده‌برێت...
»
ده‌ست به‌سه‌ بڕێكی زۆر سۆده‌ی هه‌ویردا گیراوه‌...
»
لەكۆگایەكدا دەست بەسەر بڕێكی زۆر خواردندا گیرا...
»
سلێمانی ... لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان هۆشیاری به‌ گوڵفرۆشه‌كان ده‌دات...
»
لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان هاوڵاتیانی شاری سلێمانی ئاگادار ده‌كاته‌وه‌...
»
پاش ئەنجامدانی دوو جار پشكنین بڕیاری لەناوبردنی دراوە.....
»
سلێمانی ... بڕێك گۆشتی سور لەناودەبرێت...
»
فالوده‌ی قه‌ندیل له‌ سلێمانی داده‌خرێت...
»
نوسینگەی كشتوكاڵی (جەزا سەوزە) داخرا...
»
سلێمانی ... ده‌ست به‌سه‌ر بڕێك تام و بۆنی خۆراكدا ده‌گیرێت...
Copyright ©2015. All rights reserved.