»   لیژنه‌کان - چالاکی
بڕێكی زۆر په‌تاته‌ له‌ناوده‌برێت

له‌سه‌ر زانیاری ئاسایشی سلێمانی و له‌لایه‌ن لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانه‌وه‌ ده‌ست به‌سه‌ر بڕێكی زۆر په‌تاته‌دا ده‌گیرێت كه‌ شیاوی خواردن و رواندنه‌وه‌ نییه.‌


گۆران قادر، سه‌رۆكی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند؛ له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی سلێمانییه‌وه‌ زانیاریمان به‌ده‌ست گه‌شتووه‌ له‌هه‌بونی بڕی زیاتر له‌ (20) تۆن په‌تاته‌ی هاورده‌كراو كه‌ خراپ بووه‌ و شیاوی خواردن و رواندنه‌وه‌ نیه‌.‌


وتی؛ به‌پێی رێنمایه‌كانی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ پێویسته‌ ئه‌و په‌تاتانه‌ی چه‌كه‌ره‌یان كردوه یان سه‌وزبونه‌ته‌وه‌‌ یاخود له‌زه‌ویدا زۆر ماوه‌ته‌وه، شیاوی خواردن و رواندنه‌وه‌ نیه‌ و زیان به‌ ته‌ندروستی مرۆڤ ده‌گه‌یه‌نێت. 


رونیكرده‌وه‌؛ ئه‌و جۆره‌ په‌تاتانه‌ی به‌هۆكارێك خراپ بووه‌ جۆره‌ مادده‌یه‌ك دروست ده‌كات كه‌ زیان به‌ ته‌ندروستی مرۆڤ ده‌گه‌یه‌نێت‌، جۆری ئه‌و په‌تاتانه‌ی بۆ رواندنه‌وه‌ ده‌شێت له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی كشتوكاڵه‌وه‌ دیاریكراوه‌. 


هه‌ر‌وه‌ها؛‌ په‌تاته‌ نابێت له‌ شه‌ش مانگ زیاتر عه‌مبار بكرێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رما و شێ‌ زیانی پێده‌گه‌یه‌نێت و جۆره‌ مادده‌یه‌ك دروست ده‌كات كه‌ زیانی بۆ ته‌ندروستی مرۆڤ هه‌یه‌.


وتیشی؛ له‌لایه‌ن لیژنه‌ی عه‌لوه‌ی سه‌ربه‌لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانه‌وه‌ ده‌ست به‌سه‌ر په‌تاته‌كه‌دا گیراوه‌، نمونه‌ی ره‌وانه‌ی كشتوكاڵی سلێمانی كراوه‌ بۆ پشكنین، ده‌ركه‌وتوه‌ كه‌ شیاوی خواردن و رواندنه‌وه‌ نیه‌ بۆیه‌ به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی ته‌واوی په‌تاته‌كه‌ له‌ناوده‌برێت. 



س . ب
راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی

911 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
20/03/2019
زیاتر
»
ده‌ست به‌سه‌ بڕێكی زۆر سۆده‌ی هه‌ویردا گیراوه‌...
»
لەكۆگایەكدا دەست بەسەر بڕێكی زۆر خواردندا گیرا...
»
سلێمانی ... لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان هۆشیاری به‌ گوڵفرۆشه‌كان ده‌دات...
»
لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان هاوڵاتیانی شاری سلێمانی ئاگادار ده‌كاته‌وه‌...
»
پاش ئەنجامدانی دوو جار پشكنین بڕیاری لەناوبردنی دراوە.....
»
سلێمانی ... بڕێك گۆشتی سور لەناودەبرێت...
»
فالوده‌ی قه‌ندیل له‌ سلێمانی داده‌خرێت...
»
نوسینگەی كشتوكاڵی (جەزا سەوزە) داخرا...
»
سلێمانی ... ده‌ست به‌سه‌ر بڕێك تام و بۆنی خۆراكدا ده‌گیرێت...
»
سلێمانی ... بڕێك گۆشتی سور لەناودەبرێت...
Copyright ©2015. All rights reserved.