»   لیژنه‌کان - چالاکی
سلێمانی ... لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان هۆشیاری به‌ گوڵفرۆشه‌كان ده‌دات


له‌پێناو پاراستن و مانه‌وه‌ی لیژنه‌ خاوبه‌شه‌كانی قائیمقامییەتی سلێمانی رێگری له‌ فرۆشتنی گوڵە نێرگز بە ڕەگەوە ده‌كات و سه‌رۆكی لیژنه‌كه‌ش رایده‌گه‌یه‌نێت هەر کەسێک پابەند نەبێت ڕوبەڕووی لێپێچینەوە دەبێتەوە. 



گۆران قادر، سەرۆكی لیژنەهاوبەشەكانی قایمقامیەتی سلێمانی ڕاگەیاند؛ لە پێناو پاراستنی ڕووەکی نێرگز و لەناونەچوونی، لیژنه‌هاوبه‌شه‌كان فرۆشتنی نێرگز بە ڕەگەوە قەدەغە ده‌کەن.


وتی؛ ئه‌وه‌ی تێبینی كراوه به‌شێك له‌ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌چنه‌ ده‌شته‌كان بۆ هێنانی رووه‌كی نێرگز به‌ ره‌گه‌وه‌ هه‌ڵیده‌كه‌نن و له‌بازاره‌كاندا ده‌یفرشنه‌وه‌، كاتێكیش كەسێك نێرگز دەكڕێت ڕه‌گه‌كه‌ی فڕی دەدات و هیچ سودی لێ‌ نابینێت، بەڵام ڕه‌گه‌كه‌ی ئەگەر لەخاكدا بمێنێتەوە ئەوا دوبارە نێرگز بەرهەم دەهێنێتە.


وتیشی؛ بڕیارەکە بەهاوکاری وەزارەتی کشتوکاڵ دەخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە و هەر کەسێک پابەند نەبێت ڕوبەڕووی لێپێچینەوە دەبێتەوە.


ساڵانە لە وەرزی بەهاردا لە هەرێمی کوردستان گوڵە نێرگز لە شاخ و دەشتەکاندا دەڕوێت، بەهۆی ڕەنگ و بۆنەکەشییەوە بووەتە سەرچاوەی بژێوی ژیانی بەشێک لە هاوڵاتییان و کڕین و فرۆشتنی پێوەدەکەن.



س . ب
راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی
597 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
17/03/2019
زیاتر
»
لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان هاوڵاتیانی شاری سلێمانی ئاگادار ده‌كاته‌وه‌...
»
پاش ئەنجامدانی دوو جار پشكنین بڕیاری لەناوبردنی دراوە.....
»
سلێمانی ... بڕێك گۆشتی سور لەناودەبرێت...
»
فالوده‌ی قه‌ندیل له‌ سلێمانی داده‌خرێت...
»
نوسینگەی كشتوكاڵی (جەزا سەوزە) داخرا...
»
سلێمانی ... ده‌ست به‌سه‌ر بڕێك تام و بۆنی خۆراكدا ده‌گیرێت...
»
سلێمانی ... بڕێك گۆشتی سور لەناودەبرێت...
»
قائیمقامیەتی سلێمانی، ئاماری مانگی پێشوی لیژنە هاوبەشەكان بڵاودەكاتەوە...
»
سلێمانی ... بڕێكی زۆر شه‌ربه‌ت له‌ناوده‌برێت...
»
سلێمانی ... برێكی زۆر خورمای بریەم لەناودەبرێت.....
Copyright ©2015. All rights reserved.