»   هه‌واڵه‌کان
لە سلێمانی ئامادەكارییەكانی نەورۆز راگەیەندرا

لیژنەی ئەمنی سلێمانی ئامادەكارییەكانی رۆژانی نەورۆزی راگەیەاند و قائیمقامی شارەكەش دەڵێت : هەموو ئامادەكارییەكی پێویست كراوە بۆ ئەوەی هاوڵاتیان و گەشتیاران لە بارودۆخێكی ئارام و هێمندا پێشوازی لە جەژنی نەورۆز و ساڵی نوێی كوردی بكەن , 
ئەمڕۆ چوار شەممە 13.3.2019, لیژنەی ئەمنی سلێمانی بە سەرپەرشتی "ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی" و بەئامادەبونی لایەنە پەیوەندیدارەكان كۆبوەوەو پلان  و ئامادەكارییەكان بۆ پێشوازی كردن  لە رۆژانی نەورۆز تاوتوێكرا , لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیشدا ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی رایگەیاند : لە رۆژی 20 مانگ لە گردی مامەیارە رێوڕەسمی پێشوازی كردن لە جەژنی نەورۆز بەڕێوەدەچێت و چەند چالاكییەك پێشكەش دەكرێت , هاوكات لە شەقامی سالمی شاری سلێمانیش ئامادەكاری پێویسست كراوە بۆ پێشوازی كردن لە هاوڵاتیان و ئەو گەشتیارانەی كە روو لە سلێمانی دەكەن, قائیمقامی سلێمانی  راشگەیاند هەموو رێوشوێنی پێویست گیراوەتەبەر بۆ ئەوەی هاوڵاتیان و گەشتیاران لە بارودۆخێكی ئارام و هێمندا پێشوازی لە جەژنی نەورۆز و ساڵی نوێی كوردی بكەن , ئاوات محەمەد ووتیشی لیژنە هاوبەشەكان لە رۆژانی نەورۆزدا لە ئەركانیان بەردەوام دەبن ,  ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد بۆ رۆژانی "21-22-23" مانگ كە پشووی فەرمییە لە هەموو شوێنە گەشتیارییەكان تیمەكان رێوشوێنی پێویست دەگرێنە بەر بۆ كارئاسانی هاوڵاتیان و گەشتیاران و پێشكەشكردنی كارئاسانی بۆیان , قائیمقامی سلێمانی راشیگەیاند: لە رۆژانی نەورۆزدا مۆزەخانەی نیشتیمانی ئەمنە سورەكەی سلێمانی كراوە دەبێت بەڕووی ئەو گەشتیارانەی كە دێنە شارەكە , لە بارەی ئامادەكارییە گەشتیاریەكانیش عەلی رەئووف بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری سلێمانی رایگەیاند هەموو ئامادەكارییەكی پێشوەخت كراوە بۆ پێشوازی كردن لە گەشتیاران و چاوەڕێ دەكرێت لە رۆژانی نەورۆزدا ژمارەیەكی زۆر لە گەشتیاران رووبكەنە پارێزگای سلێمانی.

راگەیاندنی قائیمقامیەتی سلێمانی

313 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
13/03/2019
زیاتر
»
سلێمانی .... ڕێگری لەبەرزبونەوەی نرخ دەکرێت....
»
رێگە نادرێت نرخ لە بازاڕدا بەرز ببێتەوە...
»
لە بارەی بەكارهێنانی سۆدە و خوێوە رێنمایی نوێ‌ دەردەكرێت...
»
چاودێری زیاتری كوالێتی بەنزین و سیستمی غاز دەكرێت...
»
لیژنە بۆ پاراستنی گەڕەكە كۆنەكانی سلێمانی پێكدەهێنرێت...
»
لەیەك مانگدا لیژنەكان زیاتر لە 3 هەزار شوێنیان بەسەركردووەتەوە ...
»
لیژنەكان بەووردی چاودێری دووكان و بازاڕ دەكەن ...
»
بڕێكی زۆر فنگەری كەرووكراو دەستی بەسەرداگیرا ...
»
سەوزەو میوەی تەندروست لە سلێمانی بەرهەم دەهێندرێت...
»
كارگەكانی بازیان پابەندی مەرجە ژینگەییەكان دەكرێن...
Copyright ©2015. All rights reserved.