»   هه‌واڵه‌کان
رێگە نادرێت نرخ لە بازاڕدا بەرز ببێتەوە

لە كۆبونەوەیەكدا كە لە دیوانی قائیمقامیەتی سلێمانی بە بەشداری د.هەڤاڵ ئەبوبەكر- پارێزگاری سلێمانی و ئاوات محەمەد- قائیمقامی سلێمانی و ئاسایشی ئابووری و چادێری بازرگانی و لیژنە هاوبەشەكان بەرێوەچوو گفتوگۆی ورد كرا لەبارەی چاودێری بازاڕ بۆ رێگرتن لە بەرزبوونەوەی نرخی شمەك و كاڵا و مادە خۆراكییەكان بەتایبەت كە بڕیاری لابردنی سیستمی پاشەكەوتی موچە لەلایەن حكومەتی هەرێمەوە دراوە و لە وەرزی گەشت و سەیرانیش نزیكبوینەتەوە.
لە كۆبونەوەكەدا هەریەكە لە پارێزگار و قائیمقامی سلێمانی تەواوی لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتیان راسپارد سەردان و چاودێرییەكانیان زیاتر و وردتر بكەن بۆ ئەوەی رێگەنەدرێت هیچ كەس و فرۆشگایەك نرخی شمەك و خۆراك بەرز بكاتەوە. پشتگیری تەواوی خۆیان و فەرمانگە پەیوەندیدارەكانیان بۆ كاری لیژنەكانی قائیمقامیەت دوپاتكردەوە.
دواتر لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ئاوات محەمەد- قائیمقامی سلێمانی رایگەیاند تا ئێستا لە بازاڕەكانی سلێمانیدا بە هیچ جۆرێك نرخ بەرزنەبووتەوە و چاودێرییەكانیشمان زیاتر كردووە بۆ فرۆشگا و بازاڕەكان. 
وتیشی: لەم ماوەیەدا تەنها نرخی گۆشتی سور و مریشك بەرزبووەتەوە كە ئەویش هیچ پەیوەندییەكی بە دۆخی ئابوری و سیستمی موچەوە نییە، تەنها پەیوەندی بە كەمبونەوەی ئەو بەرهەمانە لە ناوخۆ و كەمبونەوەی بڕی هاوردەوە هەیە و كاری پێویست دەكەین بۆئەوەی ئەو حاڵەتەش چارەسەر بكەین.
هەر لەو كۆنگرە رۆژنامەوانییەدا قائیمقامی سلێمانی ئاشكرایكرد كە لە ماوەیەكی نزیكدا لیژنەیەكی تایبەت بە پاراستنی شوێنەوار دروست دەكەین كە رێگە دەگرێت لە لەناوچوونی خانو و گەڕەكە كۆنەكانی شاری سلێمانی.




ش . غ
راگەیاندنی قائیمقامیەتی سلێمانی
178 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
12/03/2019
زیاتر
»
لە بارەی بەكارهێنانی سۆدە و خوێوە رێنمایی نوێ‌ دەردەكرێت...
»
چاودێری زیاتری كوالێتی بەنزین و سیستمی غاز دەكرێت...
»
لیژنە بۆ پاراستنی گەڕەكە كۆنەكانی سلێمانی پێكدەهێنرێت...
»
لەیەك مانگدا لیژنەكان زیاتر لە 3 هەزار شوێنیان بەسەركردووەتەوە ...
»
لیژنەكان بەووردی چاودێری دووكان و بازاڕ دەكەن ...
»
بڕێكی زۆر فنگەری كەرووكراو دەستی بەسەرداگیرا ...
»
سەوزەو میوەی تەندروست لە سلێمانی بەرهەم دەهێندرێت...
»
كارگەكانی بازیان پابەندی مەرجە ژینگەییەكان دەكرێن...
»
سەلامەتی خۆراك مەرجی یەكەمە ...
»
سلێمانی ... بڕێكی زۆر برنج له‌ناوده‌برێت...
زۆرترین بینراو
Copyright ©2015. All rights reserved.