»   هه‌واڵه‌کان
لە بارەی بەكارهێنانی سۆدە و خوێوە رێنمایی نوێ‌ دەردەكرێت
بەپێی نوسراوێكی بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی كە گشتاندنی پێكراوە بۆ فڕن و نانەواخانە و شوێنكارەكانی هەویر و تەواوی لایەنە پەیوەندیدارەكان، رێگە نادرێت بە هیچ جۆرێك لە بەكارهێنانی هەویردا سۆدە بەكار بهێنرێت، لەگەڵ ئەوەشدا بەكارهێنانی خوێ‌ سنوردار دەكرێت و بڕەكەی بەجۆرێك دەستنیشان كراوە كە بۆهەر يةك كیلۆگرام ئاردێك بڕی (6) گرام خوێ‌ زیاتر بەكارنەهێنریت.
هەر بەپێی رێنماییەكان تەنها دەبێت خامی سپی بۆسەر مێزی نان و سەمون و داپۆشینیان بەكار بهێنرێت و رێگە نادرێت قوماشی ڕەنگدار و پلاستیكی بەكار بهێنرێت. پێویستیشە سینی سەمونەكان بەجۆرێك بێت ژەنگ نەكات و سوتوی پێوە نەبێت.
ئازاد نەبی- نوێنەری تەندروستی لە لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند: ئەو رێنماییانەی كە دوو پسپۆڕی خۆراك نوسیویانە و بەرێوبەرایەتی تەندروستی سلێمانی گشتاندنی پێكردووە، لەسەر فەرمانی قائیمقامی سلێمانی، پێوەی پابەند دەبین و تەواوی نانەوا و سەمونخانە و شوێنكارەكانی هەویر ئاگادار دەكەینەوە كە رەچاوی بكەن و وەكو لیژنە هاوبەشەكان چاودێری وردیان دەكەین، لەكاتی پابەند نەبوونی هەر شوێنێك هەتا بڕیاری داخستن سزا دەدرێت.




ش . غ
راگەیاندنی قائیمقامیەتی سلێمانی
529 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
10/03/2019
زیاتر
»
چاودێری زیاتری كوالێتی بەنزین و سیستمی غاز دەكرێت...
»
لیژنە بۆ پاراستنی گەڕەكە كۆنەكانی سلێمانی پێكدەهێنرێت...
»
لەیەك مانگدا لیژنەكان زیاتر لە 3 هەزار شوێنیان بەسەركردووەتەوە ...
»
لیژنەكان بەووردی چاودێری دووكان و بازاڕ دەكەن ...
»
بڕێكی زۆر فنگەری كەرووكراو دەستی بەسەرداگیرا ...
»
سەوزەو میوەی تەندروست لە سلێمانی بەرهەم دەهێندرێت...
»
كارگەكانی بازیان پابەندی مەرجە ژینگەییەكان دەكرێن...
»
سەلامەتی خۆراك مەرجی یەكەمە ...
»
سلێمانی ... بڕێكی زۆر برنج له‌ناوده‌برێت...
»
لە سلێمانی رێگری تەواو لە دەرمانی قڕكەری زیان بەخش دەكرێت...
زۆرترین بینراو
Copyright ©2015. All rights reserved.