»   لیژنه‌کان - چالاکی
پاش ئەنجامدانی دوو جار پشكنین بڕیاری لەناوبردنی دراوە..


دەست بەسەر زیاتر لە یەك تۆن زەیتونی خراپبوودا دەگیرێت، و دوای ئەنجامدانی پشكنینی تاقیگەیی بریاری لەناوبردنی دەدرێت.

پاش ئەوەی لەلایەن لیژنەی كۆگاكانی سەر بەلیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتى سلێمانییه‌وه‌، لەكاتی گەران و پشكنیندا بۆ یەكێك لە كۆگاكانی شاری سلێمانی، گومان لە خراپبوونی برێكی زۆر زەیتوون دەكرێت، كەبەدەر لە ڕێنماییە تەندروستیەكان عەمباركراوە، و بەمەبەستی دڵنیابوونەوە لە خراپبوونیشی نموونەكەی ڕەوانەی بەرێوەبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی سلێمانی دەكرێت. 

بە پێی راپۆرتێكی لیژنەی كۆگاكان، پاش ئەنجامدانی دووجار پشكنین بۆ ئەو بڕە زەیتوونە، دەركەوتووە زه‌یتوونه‌كه‌ بەهۆی خراپ عەمباركردنەوە سەرجەم بەها خۆراكییەكانی لەدەست داوە، و بەهیچ جۆرێك شیاوی خواردن و بەكارهێنان نییە، هەر بۆیە دەست بەجێ‌ بە بریاری قائیمقامی سلێمانی بڕیاری لەناوبردنی لەبارەوە دراوە، و خاوەنەكەشی رووبەرووی سزای دارایی دەكرێتەوە.

هەر لە ڕاپۆرتی لیژنەكەدا هاتووە،  زەیتوونە دەست بەسەردا گیراوەكە بڕەكەی 1 تۆن و 30 كیلۆگرامە، و جۆرەكەشی لە جۆری زەیتونی سیدۆنی رەنگ زەردی توركییە.


جوان عبداالطيف
راگەیاندنی قائیمقامیەتی سلێمانی


797 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
07/03/2019
زیاتر
»
سلێمانی ... بڕێك گۆشتی سور لەناودەبرێت...
»
فالوده‌ی قه‌ندیل له‌ سلێمانی داده‌خرێت...
»
نوسینگەی كشتوكاڵی (جەزا سەوزە) داخرا...
»
سلێمانی ... ده‌ست به‌سه‌ر بڕێك تام و بۆنی خۆراكدا ده‌گیرێت...
»
سلێمانی ... بڕێك گۆشتی سور لەناودەبرێت...
»
قائیمقامیەتی سلێمانی، ئاماری مانگی پێشوی لیژنە هاوبەشەكان بڵاودەكاتەوە...
»
سلێمانی ... بڕێكی زۆر شه‌ربه‌ت له‌ناوده‌برێت...
»
سلێمانی ... برێكی زۆر خورمای بریەم لەناودەبرێت.....
»
سلێمانی ... بڕێكی زۆر خورما له‌ناوده‌برێت...
»
سلێمانی ... بڕێكی زۆر گۆشت له‌ناوبراوه‌...
Copyright ©2015. All rights reserved.