»   کۆبونه‌وه‌کان
نرخی ئەمپێری كارەبای مۆلیدە بۆ مانگی دوو دیاری كرا


وتەبێژی كارەبای سلێمانی نرخی ئەمپێڕێك كارەبای مۆلیدە ئەهلییەكان لە مانگی شوبات لە نێوان (9) بۆ (10) هه‌زار دینار رادەگەیەنێت و خشتەی پێدانی كارەبای مۆلیدە ئەهلییەكان لە سنوری پارێزگای سلێمانی بۆ مانگی ئازار ئاشكرادەكات.

سیروان محەمەد، ووتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی رایگەیاند؛ نرخی كاتژمێرێك ئەمپێری مۆلیدە ئەهلییەكان بۆ مانگی شوبات بە (39.75) دینار و حەفتاو پێنج فلس دیاریكراوە،  موەلیدەكانیش بەتێكڕایی لەنێوان (240) بۆ (260) كاتژمێر كاریان كردووە، بەوەش نرخی ئەمپێرێك لە نێوان (9.500) بۆ (10.500) هەزار دینار دەبێت، بەوەش نرخی ئەمپێڕێك لە گەرەكێك بۆ گەرەكێكی تر جیاوازە.

سەبارەت بەبەرنامەی كاركردنی موەلیدەكان بۆ مانگی (3) ئازار، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی ووتی؛ مۆلیدە ئەهلییەكان رۆژانە لە كاتژمێر لە (2)ی پاشنیوەڕۆ بۆ (1)ی شەو، بەیانیان كاتژمێر (7) بۆ (8:30) دەبێت و هەركاتێك كارەبای نیشتیمانی نەبوو لەو كاتانەدا مۆلیدە ئەهلییەكان كارەبا بۆ هاوڵاتیان دابین دەكەن، ، بەڵام  رۆژانی هەینی بەیانیان كار ناكەن و لەبری ئەوە  پێش نیوەروان كاتژمێر 11:30 كار بە مۆلیدەكان دەكەن.

ووتیشی: لە كۆبونەوەكەدا، ئەو خاڵە دووپات كرایەوە كە پێویستە پاش كوژانەوەی كارەبای نیشتمانی 15 خولەك زیاتر بەسەر دابینكردنی كارەبای مۆلیدە تێنەپەرێت ، بەپێچەوانەوە، سەرپێچیكار رووبەرووی یاسا دەكرێتەوە.

سەبارەت بە نرخی كارەبای یەكەكانی نیشتەجێبوون و سیتیەكان نرخی كیلۆواتێك بە (207.5) دوسەد و حەوت دینار و نیو دیاریكرا، بەڵام ئەگەر سیتیەكان وێستگەكانیان 11 كەیڤی بوو ئەوا 5 دینار و وێستگەكەی كەیڤی بوو 10 دیناری بۆ زیاد دەكرێت.



س . ب
راگەیاندنی قائیمقامیەتی سلێمانی

1781 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
03/03/2019
زیاتر
»
بڕی بەرهەمە هاوردەكان بۆ مانگی ئازار دیاریكرا.....
»
قائیمقامی سلێمانی پاڵپشتی پیشەوەران دەكات.....
»
نرخی ئەمپێری كاره‌بای مۆلیدە ئەهلییه‌كان بۆ مانگی تشرینی یەكەم دیاری كرا.....
»
سلێمانی.. كار بۆ بنەبڕكردنی دیاردەی سواڵكردن و ئیشپێكردنی منداڵان دەكرێت.....
»
بڕی هاوردەكردنی بەربوومی پەلەوەری و ئاژەڵی بۆ پارێزگای سلێمانی دیاریكرا.....
»
سلێمانی.. كار بۆ بنەبڕكردنی دیاردەی سواڵكردن دەكرێت.....
»
رێكخراوی فورات سەردانی قائیمقامییەت دەكەن.. ...
»
بڕی هاوردەكردنی گۆشت و ماسی و بەرهەمە پەلەوەرییەكان بۆ مانگی ئایار دیاریكرا.....
»
لە سلێمانی پڕۆژەیەك بۆ پاراستنی و سەوزكردنی چیای گۆیژە راگەیەندرا...
»
چیای گۆیژە دەپارێزرێت...
Copyright ©2015. All rights reserved.