»   چالاکی فه‌رمانگه‌کان
‌رێژه‌ی باران بارینی ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان رایگه‌یاند، له‌ 24 كاتژمێری ڕابردوودا زۆرترین باران له‌ ته‌وێڵه‌ی سنوری پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ باریوه‌.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان خشته‌ی ڕێژه‌ی باران بارینی له‌ ماوه‌ی 24 كاتژمێری ڕابردوودا بڵاوكرده‌وه‌ و به‌پێی خشته‌كه‌ش زۆرترین ڕێژه‌ی باران له‌ ته‌وێڵه‌ باریوه‌ كه‌ ده‌گاته‌ 69.5 ملیمه‌تر و كه‌مترین ڕێژه‌ش له‌ پارێزگای كه‌ركوك باریوه‌ كه‌ 0.6 ملیمه‌تر بووه‌.

هه‌ر به‌پێی ئه‌و خشته‌یه‌ی كه‌شناسی هه‌رێم بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، له‌ ناوه‌ندی پارێزگای هه‌ولێر 20  ملیمه‌تر، سلێمانی 39.8 ملیمه‌تر و دهۆك 20.1 ملیمه‌تر و له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ش 50.7 ملیمه‌تر باران باریوه‌.

به‌پێی پێشبینییه‌كانی كه‌شناسی هه‌رێم ئه‌مڕۆ هه‌ینی بارانبارین به‌رده‌وام ده‌بێت له‌گه‌ڵ بوونی ته‌مومژ له‌ هه‌ندێك ناوچه‌ی هه‌رێم، و سبه‌ینێش ئاسمان نیمچه‌ هه‌ور ده‌بێت له‌گه‌ڵ ئه‌گه‌ری بارینی به‌فرێكی كه‌م له‌ ناوچه‌ شاخاوییه‌كان.



س . ب
راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی



154 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
01/03/2019
زیاتر
»
وەستانی ئۆتۆمبێل لە سایدی دەستەچەپ قەدەغە دەکرێت...
»
سلێمانی ... هاوڵاتیان به‌شدارده‌بن له‌ بڕیاردان...
»
بەفر و باران رو لە هەرێم دەکات و پلەکانی گەرما بۆ ژێر (سفر) دادەبەزن...
»
تیمه‌كانی‌ ته‌ندروستی‌ له‌م شوێنانه‌ جێگیرده‌كرێن...
»
پۆلیس په‌یامێك ئاڕاسته‌ی هاوڵاتیان ده‌كات‌...
»
زانیاری له‌سه‌ر روداوه‌كه‌ی توی مه‌لیك...
»
كاره‌بای سلێمانی ئاگادارییه‌كی به‌ په‌له‌ی بڵاوكرده‌وه‌...
»
هاتووچۆی سلێمانی پرۆژەی هۆشیاری جێبەجێ ده‌كات...
»
ئاگاداری‌ ئه‌م ئاڵتونه‌ بن...
»
ئاماری هاتنی گه‌شتیاران بۆ سلێمانی‌ بڵاوده‌كرێته‌وه‌‌...
زۆرترین بینراو
Copyright ©2015. All rights reserved.