»   کۆبونه‌وه‌کان
بڕی بەرهەمە هاوردەكان بۆ مانگی ئازار دیاریكرا..

لیژنەی چاودێریكردنی بەرووبوومی  پەلەوەری و ئاژەڵی پارێزگای سلێمانی ، بە لەبەرچاوگرتنی بەرهەمی ناوخۆ بڕی بەرهەمی هاوردەكراو بۆمانگی ئازار دیاریدەكات.


بەسەرپەرشتی ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی ، لە دیوانی قائیمقامییەت كۆبوونەوەی دیاریكردنی بڕی هاوردەكرنی بەرووبومی ئاژەڵی و پەلەوەری بۆ مانگی 3 بەڕێوەچوو، لە كۆبوونەوەكەدا پێداچوونەوەكرا بە بڕی ئەو بەرهەمانەی كە بە لەبەرچاوگرتنی  بەرهەمەكانی ناوخۆ كە بۆمانگی شوبات دیاریكرابوو، پاش هەڵسەنگاندن و لێكۆڵینەوە بەرنامەرێژی كرا بۆ مانگی داهاتوو بە جۆرێك لەگەڵ نزیك بوونەوە لەوەرزی بەهار بڕی ئەو بەرهەمانەی هاوردە دەكرێن دەبێت خواستی هاوڵاتیان پربكاتەوە.

له‌ كۆبوونەوەكەدا  بریاردرا بە هاوسەنگی كردن لەگەل بەرهەمی ناوخۆ و لە ژێر چاودێری بەرێوەبەرایەتی ڤیتیرنەری سلێمانی و بە پێی ئەو رێكارانەی كە پێشتر دیاریكراوە، رێگە بە هاورەكردنی  5سەد تۆن مریشك و 5 سەد تۆن گۆشتی سور بدرێت، هەروەها 8 سەد تۆن ماسی  لەگەڵ  510 تۆن هێلكە بۆ مانگی ئازار هاوردە بكرێت، ئەمەش بەهۆی  زۆربوونی خواستەلە وەرزی گەشت و سەیراندا و بەكارهێنانی مریشك و گۆشتی هاوردەكراو لە لایەن زۆرێك لەو  چێشتخانەو شوێنە گەشتیاریانەی كە دەكەونە  سنوری پارێزگای سلێمانییەوە.

هەر لە كۆبوونەوەكەدا ئاماژە بەوە كرا كە سەرجەم ئەو بەرووبوومانەی هاوردە دەكرێن بەڕێكارەكانی ڤیتیرنەری  و تاقیگەی و بە پێی مۆڵەتی كۆمپانیاكان هاوردەبكرێن، تاوەكو بەرهەمێكی تەندروست بگاتە دەستی هاوڵاتیان.

جوان عبداللطيف
راگەیاندنی قائیمقامیەتی سلێمانی

528 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
26/02/2019
زیاتر
»
قائیمقامی سلێمانی پاڵپشتی پیشەوەران دەكات.....
»
نرخی ئەمپێری كاره‌بای مۆلیدە ئەهلییه‌كان بۆ مانگی تشرینی یەكەم دیاری كرا.....
»
سلێمانی.. كار بۆ بنەبڕكردنی دیاردەی سواڵكردن و ئیشپێكردنی منداڵان دەكرێت.....
»
بڕی هاوردەكردنی بەربوومی پەلەوەری و ئاژەڵی بۆ پارێزگای سلێمانی دیاریكرا.....
»
سلێمانی.. كار بۆ بنەبڕكردنی دیاردەی سواڵكردن دەكرێت.....
»
رێكخراوی فورات سەردانی قائیمقامییەت دەكەن.. ...
»
بڕی هاوردەكردنی گۆشت و ماسی و بەرهەمە پەلەوەرییەكان بۆ مانگی ئایار دیاریكرا.....
»
لە سلێمانی پڕۆژەیەك بۆ پاراستنی و سەوزكردنی چیای گۆیژە راگەیەندرا...
»
چیای گۆیژە دەپارێزرێت...
»
سلێمانی: هیچ حاڵەتێكی نەخۆشی كۆلێرا تومار نەكراوە...
Copyright ©2015. All rights reserved.