»   چالاکی رۆژانه
جۆرێكی سابونی ڕەقی لەناودەبرێت..

لەلایەن لیژنەی كۆگاكانەوە دەست بەسەر بڕێكی زۆر سابونی ڕەقیدا دەگیرێت، و پاش دڵنیا بوونەوە لەخراپی سابوونەكە لە لایەن قائیمقامی سلێمانییەوە بریاری لە ناوبردنی دەدرێت.

پاش ئەوەی لە لایەن لیژنەی كۆگاكانی سەربەلیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامییەتی سلێمانییەوە، لە یەكێك لە دووكانەكانی شاری سلێمانی دەست بەسەر بڕی 18 كارتون سابونی ڕەقیدا دەگیرێت،  كە لە لایەن لیژنەكەوە گومان لە كوالیتی سابوونەكە دەكرێت و بە مەبەستی ئەنجامدانی پشكنین و دڵنیابوونەوە لە خراپبوونی، نمونەكەی ڕەوانەی بەڕێوەبەرایەتی پێوانەسازی و كۆنتڕۆڵی جۆری سلێمانی دەكرێت.

لە بارەی جۆری سابوونەكەو ئەنجامی پشكنینەكەی گۆران قادر سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكان ڕایگەیاند: سابوونەكە لە جۆری  سابوونی رەقی زەهرە جەبلە و پشكنینی فیزیایی بۆ ئەنجامدراوە و لە ئەنجامیشدا دەركەوتووە كە كوالیتییەكەی بە پێی تایبەتمەندی عیراقی نییە و لە ئەگەری بەكارهێنانیدا زیانێكی زۆر بە تەندروستی مرۆڤ ئەگەیەنێت.

سەرۆكی لیژنەكان ئەوەشی خستەڕوو، پاش دڵنیابوونەوە لە ئەنجامەكەی بە بڕیاری قائیمقامی سلێمانی لە ناوچەی تانجەرۆی شاری سلێمانی لە لایەن لیژنەی لەناوبردنەوە ئەو برە دەست بەسەرداگیراوە لەناودەبرێت.

جوان عبداللطيف
راگەیاندنی قائیمقامیەتی سلێمانی




480 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
20/02/2019
زیاتر
»
لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان ژماره‌یه‌كی نوێ بۆ سكاڵا ته‌رخان ده‌كات...
»
لیژنه هاوبه‌شه‌كان داوا له‌هاوڵاتیان ده‌كات ئه‌م جۆره‌ ئاوه‌ بۆ خواردنه‌وه‌ نه‌كڕن...
»
تاقیگه‌كانی پشكنینی كاڵاوشمه‌كی لیژنه‌‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی...
»
لیژنە هاوبەشەكان وردتر پشكنین بۆكالاو شمەكان دەكات.....
»
بەهۆی نەبوونی مۆڵەتەوە وەرشەیەكی گۆرینی سیستمی سوتەمەنی ئۆتومبێل دادەخرێت.....
»
سلێمانی ... بڕێكی زۆر میوه‌ له‌ناوده‌برێت...
»
بڕی 400 كیلۆگرام تاعین دەستی بەسەرداگیراوە.....
»
ئاگاداریه‌كی گرنگ بۆ شاری سلێمانی...
»
سلێمانی ... بڕێكی زۆر هەنگوین لەناوده‌برێت...
»
لیژنه‌ی ژینگه‌ی قائیمقامیه‌ت ئاماری سێ مانگ بڵاو ده‌كاته‌وه‌...
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
Copyright ©2015. All rights reserved.