»   کۆبونه‌وه‌کان
قائیمقامی سلێمانی پاڵپشتی پیشەوەران دەكات..

لقی سلێمانی سەندیكای كرێكاران سەردانی قائیمقامیەتی سلێمانیان كرد، و قائیمقامی سلێمانیش پاڵپشتی و هاوكاری خۆی بۆ پیشەوەران دەربری.

ئەمرۆ 3 شەممە 19/2 ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی لەگەڵ گروپێك كە پێك هاتبوون لە نوێنەرانی سەندیكای كرێكاران و لیژنەی ئارایشتگاو سەرتاشخانەكان و لیژنەی خانمانی دەست رەنگینى سەر بە سەندیكای كرێكاران كۆبووە، لە كۆبوونەوەكەدا ئاوات محەمەد جەختی لەسەر رێكخستنەوەی مۆڵەتە پیشەییەكان كرد و پێی راگەیاندن  كە لەو ڕووەوە كاری جدی بۆ رێكخستەوەیان كراوە، هەروەها قائیمقامی سلێمانی پاڵپشتی و هاوكاری خۆی بۆیان دەربری و پێی راگەیاندن كه‌ زۆر گرنگه‌ هەماهەنگی تەواو هەبێت لە نێوان گرووپ و رێكخراو و سەندیكا پیشەییەكان لەگەڵ دام و دەزگاو دامەزراوە حكومییەكاندا تاوەكو بە هاوكاری یەكتری كێشە و كەموكورتییەكان چارەسەر بكەین، و كاری باشتر و چاكتر پێشكەش بە هاوڵاتیانی شاری سلێمانی بكەین.

لە بەشێكی تری كۆبونەوەكەدا خانمانی دەست رەنگین داوایان لە قائیمقامی سلێمانی كرد كە شوێنێكیان لە باخچەكاندا بۆ دیاریبكرێت تێیدانمایشی كارە دەستیەكانیان بكەن،  و قائیمقامی سلێمانیش وەكو هەمیشە پاڵپشت و هاوكاری خۆی بۆ كارە پیشەییەكانیان دەربری.


جوان عبداللطيف
راگەیاندنی قائیمقامیەتی سلێمانی







601 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
19/02/2019
زیاتر
»
نرخی ئەمپێری كاره‌بای مۆلیدە ئەهلییه‌كان بۆ مانگی تشرینی یەكەم دیاری كرا.....
»
سلێمانی.. كار بۆ بنەبڕكردنی دیاردەی سواڵكردن و ئیشپێكردنی منداڵان دەكرێت.....
»
بڕی هاوردەكردنی بەربوومی پەلەوەری و ئاژەڵی بۆ پارێزگای سلێمانی دیاریكرا.....
»
سلێمانی.. كار بۆ بنەبڕكردنی دیاردەی سواڵكردن دەكرێت.....
»
رێكخراوی فورات سەردانی قائیمقامییەت دەكەن.. ...
»
بڕی هاوردەكردنی گۆشت و ماسی و بەرهەمە پەلەوەرییەكان بۆ مانگی ئایار دیاریكرا.....
»
لە سلێمانی پڕۆژەیەك بۆ پاراستنی و سەوزكردنی چیای گۆیژە راگەیەندرا...
»
چیای گۆیژە دەپارێزرێت...
»
سلێمانی: هیچ حاڵەتێكی نەخۆشی كۆلێرا تومار نەكراوە...
»
خشتەی کارکردنی مۆلیدە بۆ مانکی ئایار دیاریدەکرێت...
Copyright ©2015. All rights reserved.