»   لیژنه‌کان - چالاکی
نوسینگەی كشتوكاڵی (جەزا سەوزە) داخرا


بەهۆی فرۆشتنی ماددەی قەدەغەكراو‌و بەسەرچووەوە نوسینگەی كشتوكاڵی (جەزا سەوزە) لە بازاڕی بەریدەكەی سلێمانی بەرامبەر مزگەوتی مەولەوی بۆ ماوەی هەفتەیەك داخرا و پابەند دەكرێت بە جێبەجێكردنی تەواوی مەرج و رێنماییەكانەوە.

بەپێی راپۆرتی لیژنەی بەدواداچوونی نوسینگە كشتوكاڵییەكانی سەر بە لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقایەتی سلێمانی پێشتر چەند جارێك لەناو ئەم نوسینگەیەدا دەستگیراوە بەسەر مادەی قەدەغەكراو و بەرسەرچوودا و سزا دراوە، تەنانەت خاوەنەكەی روبەڕوی دادگا كراوەتەوە و زیندانیش كراوە، بەڵام تا ئێستاش ماددەی كشتوكاڵی رێگەپێنەدراو و بەسەرچوو دەفرۆشێت و پابەندی رێنماییەكان نەبووە.

ئەوە سەرەڕای ئەوەی ماوەیەكی زۆرە مۆڵەتی كاركردنی بەسەرچووە و نوێی نەكردووەتەوە. هەربۆیە بە بڕیاری قائیمقامی قەزای مەڵبەندی سلێمانی و لەلایەن لیژنە هاوبەشەكانەوە بۆ ماوەی هەفتەیەك دادەخرێت‌و هەتا جێبەجێكرنی تەواوی رێنماییەكان رێگە بە كردنەوەی نوسینگەكە نادرێت.


ش . غ
راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی


1051 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
18/02/2019
زیاتر
»
سلێمانی ... ده‌ست به‌سه‌ر بڕێك تام و بۆنی خۆراكدا ده‌گیرێت...
»
سلێمانی ... بڕێك گۆشتی سور لەناودەبرێت...
»
قائیمقامیەتی سلێمانی، ئاماری مانگی پێشوی لیژنە هاوبەشەكان بڵاودەكاتەوە...
»
سلێمانی ... بڕێكی زۆر شه‌ربه‌ت له‌ناوده‌برێت...
»
سلێمانی ... برێكی زۆر خورمای بریەم لەناودەبرێت.....
»
سلێمانی ... بڕێكی زۆر خورما له‌ناوده‌برێت...
»
سلێمانی ... بڕێكی زۆر گۆشت له‌ناوبراوه‌...
»
سلێمانی ... بڕێكی زۆر پاكه‌ره‌وه‌ له‌ناوده‌برێت...
»
سلێمانی ... بڕێكی زۆر كاكڵه‌گوێز له‌ناوده‌برێت...
»
سلێمانی ... ئاماری كار و چالاكیه‌كانی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان ...
Copyright ©2015. All rights reserved.