»   چالاکی رۆژانه
لیژنه هاوبه‌شه‌كان داوا له‌هاوڵاتیان ده‌كات ئه‌م جۆره‌ ئاوه‌ بۆ خواردنه‌وه‌ نه‌كڕن


به‌هۆی زوو تێكچونی پێكهاته‌كه‌ی، لەبارەی ئاوی خواردنەوەی له‌ده‌به‌نراو هۆشداری دەدرێت و سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كان داوا له‌هاوڵاتیان ده‌كات ئاوی خواردنه‌وه‌ی به‌رتیشكی خۆر نه‌كڕن. 


گۆران قادر، سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکان رایگەیاند؛ بەهۆی تیشكی خۆره‌وه‌ کارلێک کردن لەنێوان ده‌به‌ی پلاستیك و ئه‌و ئاوه‌ی بۆ خواردنەوە تێی دەکەن، پێكهاته‌كه‌ زوو ده‌گۆڕێت شیاوی خواردنه‌وه‌ی نامێنێت بۆیه‌ لیژنە هاوبەشەکان ئاگاداری سەرجەم کارگەکانی کردۆتەوە لەکاتی گواستنەوەیدا بەتەواوی داپۆشراوبن و ده‌به‌ و ئاوه‌كه‌ی ناوی دوربن له‌ تیشکی خۆر. 



وتی؛ بەهاوکاری لایەنە پەیوەندیدارەکان، لیژنە هاوبەشەکان رێگری لەو بارهەڵگرانە دەکات به‌ سەردانەپۆشراوی له‌كارگه‌كان یاخود له‌ كۆگاكانی عه‌مباركردنه‌وه‌‌ ئاوی خواردنه‌وه‌ی له‌ده‌به‌نراو دەگوازنەوە بۆ بازاڕ و چێشتخانەو مارکێتەکان، دەست بەسەردا ئوتۆمبیله‌كه‌دا دەگرێت.



 وتیشی؛ پێشتریش دوکان و مارکێتەکان ئاگادار کراونەتەوە لەکاتی عەمبارکردندا نابێت خواردن و خواردنەوەکان لەبەر تیشکی خۆر دابنرێت، بەهەمان شێوە بۆ ئاوی خواردنه‌وه‌ی له‌ده‌به‌نراو لەبەرئەوەی پێش وادەی بەسەرچونیان زوو خراپ دەبن و زیان بۆسەر تەندروستی مرۆڤ دروست دەکەن.



ئه‌وه‌ی رونكرده‌وه‌؛ هەرکارگە، بارهەڵگر، مارکێت و شوێنێک پابەند نەبێت و ئاوی خواردنه‌وه‌ی له‌ده‌به‌نراو لەبەرتیشکی خۆر دابنێت بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی رێکاری یاسایی پێویست بەرامبەریان دەگریێتە بەر.


سەرۆکی لیژنەهاوبەشەکان داوا لە هاوڵاتیان دەكات؛ لەكاتی كڕینی ئاوی خواردنەوەدا هەر ماركێتێك ئاوی خواردنه‌وه‌ی له‌ده‌به‌نراوی لەبەر تیشكی خۆر دانابوو لێی نەكڕن، تەنها لەو شوێن و ماركێتانە ئاوی 
خواردنەوە بكڕن كە ئاوەكەیان لە جێگای تایبەتدا داناوە.



س . ب
راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی












1864 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
16/02/2019
زیاتر
»
تاقیگه‌كانی پشكنینی كاڵاوشمه‌كی لیژنه‌‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی...
»
لیژنە هاوبەشەكان وردتر پشكنین بۆكالاو شمەكان دەكات.....
»
بەهۆی نەبوونی مۆڵەتەوە وەرشەیەكی گۆرینی سیستمی سوتەمەنی ئۆتومبێل دادەخرێت.....
»
سلێمانی ... بڕێكی زۆر میوه‌ له‌ناوده‌برێت...
»
بڕی 400 كیلۆگرام تاعین دەستی بەسەرداگیراوە.....
»
ئاگاداریه‌كی گرنگ بۆ شاری سلێمانی...
»
سلێمانی ... بڕێكی زۆر هەنگوین لەناوده‌برێت...
»
لیژنه‌ی ژینگه‌ی قائیمقامیه‌ت ئاماری سێ مانگ بڵاو ده‌كاته‌وه‌...
»
سلێمانی ... لیژنەی ریسۆرانت 3 شوێنی داخستوە...
»
سلێمانی .. ئه‌م نانه‌واخانه‌ داخرا...
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
Copyright ©2015. All rights reserved.