»   هه‌واڵه‌کان
قائیمقانی سلێمانی : سلێمانی یەكێكە لە شارە پاكەكان لەسەر ئاستی هەرێم و عێراق


ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی دەڵێت: بەهۆی بەدواداچون و چاودێری بەردەوامی لیژنەهاوبەشەكان شاری سلێمانی یەكێكە لە شارە هەر پاكەكان لەرووی پێداویستی خۆراك و رۆژانەی هاوڵاتیان لەسەر ئاستی عێراق و هەرێمی كوردستان , 
ئەمڕۆ دووشەممە 11.2.2019, بە ئامانجی زیاتر پێشخستنی كارەكانیان و چڕكردنەوەی گەڕان و بەسەركردنەوەكانیان , ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی لەگەڵ لیژنەهاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی كۆبووەوە و رایگەیاند: لیژنەهاوبەشەكان  رۆڵێكی یه‌كجار گرنگ دەبێت لە ووشیاركردنەوەی هاوڵاتیان و رێگری كردن لە هەر كارێك  كە زیان بە بەرژەوەندی گشتی بگەیەنێت , 
قائیمقامی سلێمانی ووتیشی: لیژنەهاوبەشەكان بەپێی یاسا و رێنماییەكان كارەكانیان جێبەجێدەكەن و ئەركیان داكۆكی كردنە لە مافی گشتی و پاراستنی تەندروستی هاوڵاتیان و رێگری كردن لەهەر كارێك كە ببێتەمایەی زیان گەیاندن بە بەرژەوەندی گشتی , ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد رۆژانە لەرێگەی " 32" لیژنەی جیاوازەوە چاودێری هەموو شوێنەكان دەكرێت و بەهۆی چاودێری بەردەوام و بەدواداچونی لیژنەكان بۆ بازاڕ و ماركێت و شوێنە گشتیەكان تارادەیەكی بەرچاو زۆربەی شوێنەكان پابەندن بە جێبەجێكردنی مەرج و رێنماییەكانی كاركردن كە ئەمەش بۆ هەموو لایەك جێگەی دڵخۆشییە, ووتیشی : ئەم هۆكارانە وای كردووە سلێمانی ببێتە یەكێك لە باشترین شارە پاكەكان لەرووی پێداوییستی خۆراك و رۆژانەی هاوڵاتیان نەك تەنیا لەسەر ئاستی هەرێم بگرە لەسەر ئاستی شارەكانی تری عێراق , 
 لە بەرامبەر ئەو كارە گرنگانەش كە كردویانە بۆ پاراستنی تەندروستی هاوڵاتیان و رێگری لە سەرپێچی كاران قائیمقانی سلێمانی دەستخۆشی لە هەموو ئەندامانی لیژنەهاوبەشەكان كرد و داوای لێكردن بەهەمان گیانی دڵسۆزی و خەمخۆرییەوە بەردەوام بن , داواشی لێكردن وەك هەمیشە لە چوارچێوەی یاساو رێنماییەكان كارەكانیان جێبەجێ بكەن و مامەڵەیەكی نەرم و  نیان لەگەڵ هەموو لایەكدا بكەن , 
لە كۆبوونەوەكەدا هەریەك لە" بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری سلێمانی و بەڕێوەبەری چاودێری كۆمەڵایەتی و بەڕێوەبەری چاودێری   بازرگانی و بەڕێوەبەری پێوانە و كۆنتڕۆڵی جۆری و وبەڕێوەبەرایەتی ڤێتەرنەری و  ئاسایشی ئابوری و بەڕێوەبەرایەتی نەوت و كانزاكانی سلێمانی" ئامادەبوون و دوای دەستخۆشی لە كارەكانی لیژنەهاوبەشەكان پاڵپشتی خۆیان بۆ بەردەوامی و بەدواداچونەكانی لیژنەكان دەربڕی , 
لیژنەهاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی لەلایەن ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانیەوە سەرپەرشتی دەكرێت و جگە لە نوێنەری   قائیمقامیەتی سلێمانی نوێنەری زۆربەی فەرمانگە پەیوەندیدارەكانی سلێمانی تێدایە.


  راگەیاندنی قائیمقامیەتی سلێمانی

810 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
11/02/2019
زیاتر
»
گۆڕینی ئاراسته‌ی شه‌قامه‌كانی سلێمانی جێگیر كرا...
»
سلێمانی ... سەرتاشخانەیەک دادەخرێت....
»
سەلامەتی كرێكار لە شوێنی كار دەپارێزرێت ...
»
گۆرینی ئاڕستەی هاتوچۆی چەند شەقامێکی سەنتەری سلێمانی دەخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە...
»
هەوڵەکان بۆ لابردنی زیادەرەویکردن چڕدەکرێنەوە...
»
نرخی ئەمپێری مۆلیدەی ئەهلی بۆ مانگی یەك دیاری كرا...
»
لە سلێمانی بازاڕ بۆ بەرهەمی ناوخۆی مریشك دەدۆزرێتەوە...
»
کارگەیەکی شیرینی دادەخرێت....
»
سلێمانی ... بەرهەمی سەوزە و میوەی ناوخۆ زیاد دەكرێت...
»
هاوردەكردنی مریشك بۆ سلێمانی قەدەغە دەكرێت...
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
Copyright ©2015. All rights reserved.