»   لیژنه‌کان - چالاکی
سلێمانی ... بڕێك گۆشتی سور لەناودەبرێت


بەهۆی سەربڕینیان لە شەقام و كۆڵانەكان، و بەدەر لە ڕێنماییە ڤێترنەری و تەندروستیەكان، لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی دەست بەسەر بڕێك گۆشتی سووردا دەگرن و نوێنەری بەڕێوەبەرایەتی ڤێترنەری رایدەگەیەنێت گۆشتەكە مەترسی گواستنەوەی نەخۆشیە مرۆژەڵیەكانی لێدەكرێت.


دەروێش فەرەج، نوێنەری بەڕێوەبەرایەتی ڤێترنەری سلێمانی لە لیژنە هاوبەشەكان ووتی: لەدوو رۆژی رابردوودا، لەلایەن لیژنە هاوبەشەكانەوە دەست بەسەر چەند ئاژەڵێكی سەربراودا گیراوە، كە خاوەنەكانیان بەدەر لە رێنماییە ڤێترنەری و تەندروستیەكان سەریاندەبڕن و لە شەقام و شارێكان، بەهاوڵاتیانی دەفرۆشن. 


دەروێش فەرەج ووتیشی: پێشتر و چەند جارێك ئەو گۆشتفرۆشانە ئاگادار كراونەتەوە، كە ئاژەڵەكانیان ببەن بۆ كوشتارگەی سلێمانی لەپاش پشكنین و دڵنیابوونەوە ئاژەڵەكانیان ببڕن، پێشیان ووتراوەكە لیژنەكانی قائیمقامیەت رێگری لەو گۆشتفرۆشانە دەكات لەماڵەوە یان لە شەقام و كۆڵانەكان ئاژەڵ سەردەبڕن.

ووتیشی: ئەو ئاژەڵانەی لەسەر شەقام و شارێكاندا دەفرۆشرێت، پشكنینان بۆ ئەنجام نەدراوە دوور لە رێنماییەكانیان سەردەبرێن، هەروەها گۆشتەكەی گومانی گواستنەوەی نەخۆشییە هاوبەشەكانی نێوان مرۆڤ و ئاژەڵی لێدەكرێت كە مەترسی بۆسەر تەندروستی بەكارهێنەرانی دروست دەكات. 


نوێنەری بەڕێوەبەرایەتی ڤێترنەری سلێمانی، داوا لە هاوڵاتیان دەكات، كە بەرلەكڕینی دڵنیابنەوە لە ئەو مۆرەی بەسەر گۆشتەكەوەیە لە هەبوونی گۆشتی مۆرنەكراو لە دوكانی گۆشفرۆشەكاندا لیژنەهاوبەشەكانی قائیمقامیەت ئاگادار بكەنەوە، هەروەها ئەو جۆرە گۆشتە نەكڕن لەشەقام و شاڕێكاندا دەفرۆشرێت.


دەورێش فەرەج ئاماژەی بەئەوەش كرد، بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی، ئاژەڵە سەربراوەكان ڕادەستی بەڕێوەبەرایەتی ڤێرتەرنەری سلێمانی دەكرێت، و ئەو ئامێر و ئەوكەلوپەلانەی بۆكاری گۆشتفرۆشتن بەكاردەهێنرێت لەلایەن لیژنەی لەناوبردنەوە لەناوچەی تانجەرۆی شاری سلێمانی لەناودەبرێت، هەروەها خاوەنی ئاژەڵەكانیش رووبەرووی یاسا دەكرێتەوە.



س . ب
راگەیاندنی قائیمقامیەتی سلێمانی 








480 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
07/02/2019
زیاتر
»
قائیمقامیەتی سلێمانی، ئاماری مانگی پێشوی لیژنە هاوبەشەكان بڵاودەكاتەوە...
»
سلێمانی ... بڕێكی زۆر شه‌ربه‌ت له‌ناوده‌برێت...
»
سلێمانی ... برێكی زۆر خورمای بریەم لەناودەبرێت.....
»
سلێمانی ... بڕێكی زۆر خورما له‌ناوده‌برێت...
»
سلێمانی ... بڕێكی زۆر گۆشت له‌ناوبراوه‌...
»
سلێمانی ... بڕێكی زۆر پاكه‌ره‌وه‌ له‌ناوده‌برێت...
»
سلێمانی ... بڕێكی زۆر كاكڵه‌گوێز له‌ناوده‌برێت...
»
سلێمانی ... ئاماری كار و چالاكیه‌كانی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان ...
»
سلێمانی.. لە مانگی یانزەدا كەمترین حاڵەتی سەرپێچی تۆماركراوە.....
»
سلێمانی ... كار و چالاكیه‌كانی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان بۆ‌ مانگی 10...
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
Copyright ©2015. All rights reserved.