»   هه‌واڵه‌کان
گۆڕینی ئاراسته‌ی شه‌قامه‌كانی سلێمانی جێگیر كرا

هه‌ریه‌ك له‌ قائیمقام و به‌ڕێوبه‌ری گشتی هاتووچۆی سلێمانی جێگیركردنی پلانی تایبه‌ت به‌ گۆڕین و پێچه‌وانه‌كردنی ئاراسته‌ی هه‌ندێك له‌ شه‌قامه‌كانی سلێمانییان راگه‌یاند.
دوای چوار رۆژی جێبه‌جێكردنی پلانه‌ نوێیه‌كه‌ی هاتووچۆی سلێمانی به‌شێوه‌ی ئه‌زموونی، ئه‌مڕۆ 5/2/2019 له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له‌ دیوانی قائیمقامیه‌ت، هه‌ریه‌ك له‌ ئاوات محه‌مه‌د- قائیمقامی سلێمانی و عه‌مید فه‌ره‌یدون عومه‌ر- به‌ڕیوبه‌ری گشتی هاتووچۆ و به‌رێوبه‌ری هاتووچۆی ناوشاری سلێمانی ئاماژه‌یان به‌ سه‌ركه‌وتنی پرۆژه‌ كردو قائیمقامی سلێمانی رایگه‌یاند: له‌م قۆناغه‌دا ئه‌م پرۆژه‌یه‌ جێگیر ده‌كرێت و له‌ قۆناغی داهاتووشدا به‌پێی پلانی هاتووچۆ گۆڕانكاری له‌ شه‌قامی مه‌لیك مه‌حمودیشدا ده‌كرێت، وتیشی: به‌ هاوكاری له‌گه‌ڵ شاره‌وانی و لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانیتر كار بۆ رێكخستنه‌وه‌ی زیاتری شه‌قام و رێگاوبانه‌كان ده‌كه‌ین.
دواتر به‌ڕێوبه‌ری گشتی هاتووچۆی سلێمانی ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد به‌پێی راپرسییه‌ك كه‌ رێگه‌ی فۆڕم و به‌شێوه‌ی ئۆنلاین له‌سه‌ر ئه‌م پرۆژه‌ه‌یه‌ كراوه‌، ده‌ركه‌وت (%72)له‌سه‌دا حه‌فتاودووی به‌شدار بووان پرۆژه‌كه‌یان پێ باش بووه‌. داواشی له‌ هاوڵاتیان كرد هاوكاری تیمه‌كانی هاتووچۆ بن بۆ سه‌ركه‌وتنی زیاتری پرۆژه‌كه‌ و جێبه‌جێكردنی پلانی داهاتوومان.
هه‌ر له‌و كۆنگره‌ رۆژنامه‌وانییه‌دا قائیمقامی سلێمانی رایگه‌یاند: به‌ هه‌وڵی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت و پارێزگاری سلێمانی بودجه‌ بۆ جێبه‌جێكردنی شه‌قامی سه‌د مه‌تری سلێمانی ته‌رخان كراوه‌ و له‌ چه‌ند رۆژی داهاتوودا كاره‌كانی ده‌ست پێده‌كات.




ش . غ
راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی
609 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
05/02/2019
زیاتر
»
سلێمانی ... سەرتاشخانەیەک دادەخرێت....
»
سەلامەتی كرێكار لە شوێنی كار دەپارێزرێت ...
»
گۆرینی ئاڕستەی هاتوچۆی چەند شەقامێکی سەنتەری سلێمانی دەخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە...
»
هەوڵەکان بۆ لابردنی زیادەرەویکردن چڕدەکرێنەوە...
»
نرخی ئەمپێری مۆلیدەی ئەهلی بۆ مانگی یەك دیاری كرا...
»
لە سلێمانی بازاڕ بۆ بەرهەمی ناوخۆی مریشك دەدۆزرێتەوە...
»
کارگەیەکی شیرینی دادەخرێت....
»
سلێمانی ... بەرهەمی سەوزە و میوەی ناوخۆ زیاد دەكرێت...
»
هاوردەكردنی مریشك بۆ سلێمانی قەدەغە دەكرێت...
»
ئاراستەی رۆیشتنی ئۆتۆمبێل لە شەقامە سەرەكییەكانی سلێمانی دەگۆڕدرێت...
Copyright ©2015. All rights reserved.