»   لیژنه‌کان - چالاکی
قائیمقامیەتی سلێمانی، ئاماری مانگی پێشوی لیژنە هاوبەشەكان بڵاودەكاتەوە


لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامییەتی سلێمانی، ئاماری مانگی یەكی ساڵی (2019) بڵاودەكاتەوە، كە بە پێی یاساو ریێنماییەكان هەر شوێن كارێك پابەندی مەرج و رێنماییەكان نەبووبێت، رووبەرووی سزای ماددی و یاسایی كراونەتەوە.


بەپێی ئەو ئامارەی بڵاوكراوەتەوە، لە مانگی (2019.1) لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی (3.715) سەردانیان بۆ شوێنە گشتییەكان ئەنجام داوە، لە كۆی ئەو سەردانانەش (539) شوێن ئاگاداركراوەنەتەوە كە پابەندبن بە مەرج و رێنماییە تەندروستی و ڤیترنەرییەكانەوە.


هەروەها (322)  پسوڵەی سەرپێچی بۆ ئەوشوێنانەی كە پابەندی مەرج و رێنماییەكانی كاركردن نەبوون، كراوە، و بەهۆی دووبارە سەرپێچی كردنیشیانەوە ( 28 ) شوێنی كاركردن داخراون.


لە ئامارەكەی مانگی پێشوی كاروچالاكیەكانی لیژنەهاوبەشەكاندا، هاتووە؛ زیاتر (76) تۆن و (750) كیلۆگرام مەوادو خۆراكی ماوەبەسەرچوو بە بڕیاری قائیمقامی سلێمانی لەناوچەی تانجەرۆی شاری سلێمانی لە ناوبراون، و كۆی گشتی پارەی غەرامەكراویش بریتییە لە (16‌) ملیۆن و (8) سەدو (50) هەزار دینارە و پێی  یاسا دەخرێتەوە سەر داهاتی گشتی.


بە پێی رێنماییەكانی لیژنە هاوبەشەكان هەرشویێنێك پابەند نەبێت، سەرەتا ئاگادار دەكرێتەوە، دواتر سزای ماددی دەدرێت، و لە حاڵەتی دووبارەكردنەوەی سەرپێچیەكانیشدا رووبەرووی دادگا دەكرێنەوە.



س . ب
راگەیاندنی قائیمقامیەتی سلێمانی

126 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
05/02/2019
زیاتر
»
سلێمانی ... بڕێكی زۆر شه‌ربه‌ت له‌ناوده‌برێت...
»
سلێمانی ... برێكی زۆر خورمای بریەم لەناودەبرێت.....
»
سلێمانی ... بڕێكی زۆر خورما له‌ناوده‌برێت...
»
سلێمانی ... بڕێكی زۆر گۆشت له‌ناوبراوه‌...
»
سلێمانی ... بڕێكی زۆر پاكه‌ره‌وه‌ له‌ناوده‌برێت...
»
سلێمانی ... بڕێكی زۆر كاكڵه‌گوێز له‌ناوده‌برێت...
»
سلێمانی ... ئاماری كار و چالاكیه‌كانی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان ...
»
سلێمانی.. لە مانگی یانزەدا كەمترین حاڵەتی سەرپێچی تۆماركراوە.....
»
سلێمانی ... كار و چالاكیه‌كانی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان بۆ‌ مانگی 10...
»
ئاماری لیژنەی ئارایشتگاكانی قائیمقامیەتی سلێمانی...
زۆرترین بینراو
Copyright ©2015. All rights reserved.