»   هه‌مه‌ڕه‌نگ
له‌ سعودیه‌ ڕێگه‌ به‌ فرۆشتنی خواردنه‌وه‌‌‌ مه‌ستیه‌كان ده‌درێت


له‌ نوسراوێكی به‌په‌له‌ و نهێنیدا، ده‌سه‌ڵاتدارانی سعودیه‌ ره‌زامه‌ندییان له‌سه‌ر پێشكه‌شكردنی خواردنه‌وه‌ مه‌ستیه‌كان له‌‌ هۆتێل و مۆتێله‌كان به‌میوانه‌كان ده‌ربڕیوه‌.


‌له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی شاره‌وانیه‌وه‌ نوسراوێك ده‌ركراوه‌‌ ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر هه‌بونی شه‌وه‌ ئاهه‌نگی لایڤ و پێشكه‌شكردنی خواردنه‌وه‌ مه‌ستیه‌كان له‌هه‌موو قاوه‌خانه‌ و چێشتخانه‌كانی وڵاتی سعودیه‌ ده‌ربڕیوه.


وه‌زاره‌تی شاره‌وانی سعودیه‌ له‌سه‌ر بنه‌مای لێكۆڵێنه‌وه‌ی لیژنه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌وبڕیاره‌ نوسراوه‌كه‌ی ده‌كردوه‌ كه‌ له‌ وه‌زاره‌ته‌كانی ناوخۆ، رۆشنبیری، بازرگانی، وه‌به‌رهێنان و ده‌سته‌ی گشتی چاودێری ، خۆراك و داوده‌رمان پێك هاتووه.


بڕیاره‌كه‌ به‌ هه‌موو ئه‌و قاوه‌خانه‌و چێشتخانه‌كاندا بڵاوده‌كرێته‌وه‌ و‌ له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئه‌ووڵاته‌وه‌ چاودێری جێبه‌جێكردنه‌كه‌ی ده‌كرێت و هه‌موو جۆره‌ خواردنه‌وه‌یه‌كیش پێشكه‌ش به‌ومیوانانه‌ ده‌كرێت كه‌ته‌مه‌نیان له‌سه‌رو (18) ساڵه‌وه‌یه‌.

سه‌رچاوه‌؛ سایتی ئاشكاین


س . ب
راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی




550 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
05/02/2019
زیاتر
Copyright ©2015. All rights reserved.