»   هه‌واڵه‌کان
سلێمانی ... سەرتاشخانەیەک دادەخرێت.


بەھۆی پابەند نەبون بە مەرج و رێنماییەکانی کارکردن، لیژنە ھاوبەشەکانی قائیمقامیەت سەرتاشخانەیەک دادەخات و سەرۆکی لیژنەکەش دەڵێت نەبونی مۆڵەت شوێنەکەی روبەروی داخستن کردۆتەوە.


تەھا سالح، سەرۆکی لیژنەی سەرتاشخانەکانی سەر بە لیژنە ھاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند: بەھۆی نەبونی مۆڵەتی تەندروستی و پیشەیی و سەرپێچیکردن لە مەرج و رێنماییەکانی کارکردن و چەند جار ئاگادار کردنەوەی  سەرتاشخانەی (ڕێژوان) داخرا.


وتی: رۆژانە لیژنەکە سەردانی سەرتاشخانەکانی بازاڕ و گەڕەکەکانی شاری سلێمانی دەکات و لەکەموکورتیەکان ئاگاداریان دەکاتەوە و لە دوبارەکردنەوەی سەرپێچیەکاندا شوێنەکە دادەخات و خاوەنەکەی سزا دەدات.


رونیکردەوە: یەکێکی تر لە سەرپێچییەکانی سەرتاشخانەی رێژوان بەکارھێنانەوەی شفرەیە بۆ دووەم کەبەپێی رێنماییە تەندروستیەکان رێگەپێدراو نییە لەبەر ئەوەی مەترسی گواستنەوی نەخۆشی لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی تری لێدەکرێت.


ھەروەھا؛ وەرگرتنی نرخی زیاد لەو کەسانەی کە سەردانی دەکەن بەھەمانشێوە سەرپێچیکردنە لەمەرجەکانی کارکردن و زیادکردنی نرخ بەھیچ جۆرێک ڕێپێدراو نیە.


وتیشی: بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی سەرتاشخانەی (ڕێژوان) دادەخرێت تا ئەوکاتەی پابەندی مەرج و رێنماییەکانی کارکردن دەبن.




ڕزگار قسیم
راگەیاندنی قائیمقامیەتی سلێمانی









639 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
04/02/2019
زیاتر
»
سەلامەتی كرێكار لە شوێنی كار دەپارێزرێت ...
»
گۆرینی ئاڕستەی هاتوچۆی چەند شەقامێکی سەنتەری سلێمانی دەخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە...
»
هەوڵەکان بۆ لابردنی زیادەرەویکردن چڕدەکرێنەوە...
»
نرخی ئەمپێری مۆلیدەی ئەهلی بۆ مانگی یەك دیاری كرا...
»
لە سلێمانی بازاڕ بۆ بەرهەمی ناوخۆی مریشك دەدۆزرێتەوە...
»
کارگەیەکی شیرینی دادەخرێت....
»
سلێمانی ... بەرهەمی سەوزە و میوەی ناوخۆ زیاد دەكرێت...
»
هاوردەكردنی مریشك بۆ سلێمانی قەدەغە دەكرێت...
»
ئاراستەی رۆیشتنی ئۆتۆمبێل لە شەقامە سەرەكییەكانی سلێمانی دەگۆڕدرێت...
»
قائیمقامی سلێمانی كێشه‌كانی عه‌لوه‌‌ چاره‌سه‌رده‌كات...
Copyright ©2015. All rights reserved.