»   هه‌واڵه‌کان
سەلامەتی كرێكار لە شوێنی كار دەپارێزرێت

لیژنەی سەلامەتی كرێكار لە لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی رۆژانە سەردانی كارگەو كارخانەو پرۆژەكانی سنوری شاری سلێمانی دەكات و بۆ پاراستنی سەلامەتی و گیانی كرێكاران رێنمایی پێویست دەخاتەڕوو , لە ماوەی دوو مانگی دەست بەكاربونیدا لیژنەكە سەردانی 104 شوێنی كردوەو 20 پسوڵەی سەرپێچی و ئاگاداركردنەوەیان  بۆ ئەو خاوەن كارانە كردووە كە پابەندی مەرجەكانی سەلامەتی كرێكار نەبوون , هاوكات لیژنەكە رێنمایی پێویستی داوەتە هەموو پرۆژەكان و مەرجەكانی سەلامەتی بۆ كرێكاران  روونكردوونەتەوە ,  داواش لە خاوەنی كارگەو پرۆژەكان دەكات پابەندی مەرجەكانی سەلامەتی بن  بۆ ئەوەی گیان و سەلامەتی كرێكاران پارێزراو بێت و بەدووور بن لە هەموو جۆرە روووداوێكی نەخوازراو , 
لیژنەی سەلامەتی كرێكار سەر بە  لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانیە و ئەركی لیژنەكە بەدواداچونە بۆ جێبەجێكردنی مەرج و رێنماییەكانی سەلامەتی لە هەموو ئەو پڕۆژانەی كە كرێكاران كاری تێدا دەكەن ,هاوكات  بەدواداچوون بۆ سەرجەم لایەنەكانی پەیوەست بە ژیانی كرێكاران دەكەن  لەڕووی خواردن ، شوێنی حەوانەوە ، چۆنیەتی مامەڵە كردن و گرێبەستی نێوان كرێكارو خاوەن كار , ئامانجی لیژنەكەش پاراستنی گیان و سەلامەتی كرێكاران و داكۆكی كردنە لەماف و داخوازییەكانیان . 

راگەیاندنی قائیمقامیەتی سلێمانی.

299 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
04/02/2019
زیاتر
»
گۆرینی ئاڕستەی هاتوچۆی چەند شەقامێکی سەنتەری سلێمانی دەخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە...
»
هەوڵەکان بۆ لابردنی زیادەرەویکردن چڕدەکرێنەوە...
»
نرخی ئەمپێری مۆلیدەی ئەهلی بۆ مانگی یەك دیاری كرا...
»
لە سلێمانی بازاڕ بۆ بەرهەمی ناوخۆی مریشك دەدۆزرێتەوە...
»
کارگەیەکی شیرینی دادەخرێت....
»
سلێمانی ... بەرهەمی سەوزە و میوەی ناوخۆ زیاد دەكرێت...
»
هاوردەكردنی مریشك بۆ سلێمانی قەدەغە دەكرێت...
»
ئاراستەی رۆیشتنی ئۆتۆمبێل لە شەقامە سەرەكییەكانی سلێمانی دەگۆڕدرێت...
»
قائیمقامی سلێمانی كێشه‌كانی عه‌لوه‌‌ چاره‌سه‌رده‌كات...
»
تیمەکان سەرقاڵی پاککردنەوەی رێگاکانن...
Copyright ©2015. All rights reserved.