»   چالاکی فه‌رمانگه‌کان
سلێمانی ... هاوڵاتیان به‌شدارده‌بن له‌ بڕیاردان


له‌ڕێی فۆرمێكه‌وه‌، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی سلێمانی له‌باره‌ی بڕیاردانی هه‌ڵگه‌راندنه‌وه‌ و به‌یه‌ك ئاراسته‌كردنی به‌شێك له‌ شه‌قامه‌ سه‌ره‌كیه‌كان، هاوڵاتیان به‌شداری پێده‌كات و داواش دەکات له‌كاتی پیاده‌ڕه‌ویدا لەسەر هێڵەکان بپەڕنەوە.

رائیدی هاتوچۆ، چالاک سەڵاح سه‌رۆكی لیژنه‌ی هاتوچۆی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند؛ بەمەستی وەرگرتنی رای شۆفێران و هاوڵاتیانی شاری سلێمانی دەربارەی پرۆسەی هەڵگەراندنەوەی بەشێک لە شەقامە سەرەکیەکانی شار، بەڕێوەبەرایه‌تی پۆلیسی هاتوچۆی ناوشار ژمارەیەکی زۆر فۆرمی راپرسی بەسەر شۆفێران و هاوڵاتیان دابەشکردوە.

وتی؛ لەفۆرمەکەدا داوا لە هاوڵاتیان کراوە كه‌ ڕای خۆیان ده‌رباره‌ی پرۆژه‌ی هه‌ڵگه‌راندنه‌وه‌ و به‌یه‌ك ئاراسته‌ كردنی هاتوچۆ له‌و شه‌قامانه ‌بخه‌نه‌رو، داواشكراوه‌ پێشنیاری خۆیان بۆ کەمکردنەوەی لۆد لەسەر شەقامەکان بنوسن كه‌ بەرێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی لەپلانەکانی (دوو، سێ)ی کەمکردنەوەی لۆدی سەرشەقامەکان بەهەند وەریاندەگرێت.

وتیشی؛ ژمارەیەکی زۆری لەو فۆرمانەی به‌سه‌ر هاوڵاتیان و شۆفێران دابه‌شكراوه‌، گەڕێنراوه‌ته‌وه‌ و به‌شێكی زۆریان وه‌ڵامه‌كه‌یان ده‌ستخۆشییه‌ و هەڵگەڕاندنەوەی به‌شێك له‌ شەقامەکانیان بە سەرکەوتوو لەقەڵەم داوە.

هه‌روه‌ها؛ بۆكه‌مكردنه‌وه‌ی لۆدی سه‌رشه‌قامه‌كان و سەرکەوتنی پرۆژەی هه‌ڵگه‌ڕاندنه‌وه‌ی به‌شێك له‌ شه‌قامه‌كان و به‌یه‌ك ئاراسته‌ كردنی، هاوڵاتیان پێشنیاری باشیان بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتۆچۆی سلێمانی كردوه‌.

 رائیدی هاتوچۆ چالاك سه‌ڵاح داوا لە هاوڵاتیانی شاری سلێمانی کرد، بۆ پاراستنی خۆیان و رونه‌دانی كاره‌ساتی نه‌خوازراو و خاونه‌بونه‌وه‌ی شه‌قامه‌كان لەکاتی پیادەرەویدا هێڵەکانی پەڕینەوە بەکاربێنن کە ئه‌وه‌ش یارمەتیدەرێكی باشه‌ بۆ کەمکردنەوەی لۆدی سەرشەقامەکان.


س . ب
راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی























522 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
04/02/2019
زیاتر
»
بەفر و باران رو لە هەرێم دەکات و پلەکانی گەرما بۆ ژێر (سفر) دادەبەزن...
»
تیمه‌كانی‌ ته‌ندروستی‌ له‌م شوێنانه‌ جێگیرده‌كرێن...
»
پۆلیس په‌یامێك ئاڕاسته‌ی هاوڵاتیان ده‌كات‌...
»
زانیاری له‌سه‌ر روداوه‌كه‌ی توی مه‌لیك...
»
كاره‌بای سلێمانی ئاگادارییه‌كی به‌ په‌له‌ی بڵاوكرده‌وه‌...
»
هاتووچۆی سلێمانی پرۆژەی هۆشیاری جێبەجێ ده‌كات...
»
ئاگاداری‌ ئه‌م ئاڵتونه‌ بن...
»
ئاماری هاتنی گه‌شتیاران بۆ سلێمانی‌ بڵاوده‌كرێته‌وه‌‌...
»
سێمانی ... لەرۆژانی جەژندا حەفتا ریستۆرانت كراوە دەبێت...
»
سەیدسادق- داخستنی دوو کافتریا و لەناوبردنی (٥۰) کیلۆ گۆشت...
Copyright ©2015. All rights reserved.