»   هه‌واڵه‌کان
گۆرینی ئاڕستەی هاتوچۆی چەند شەقامێکی سەنتەری سلێمانی دەخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە


لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی هاوبەشدا د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری و قائیمقام و بەڕێوەبەری گشتی هاتوچۆی سلێمانی وردەکاریی گۆڕانکاریی لە ئاڕاستەی هاتوچۆی چەند شەقامێکی سەرەکیی ناوەندی سلێمانی ئاشکراكرد: پلانەکە لەلایەن قائیمقامیەت و هاتوچۆ و ئاسایش و پۆلیس و لیوای یەکی پارستنی سلێمانییەوە لێکۆڵینەوە وردی لەسەر کراوە بۆ گۆڕینی ئاڕاستەی شەقامەکان لەناو سەنتەری شاری سلێمانی و لەگەڵ چەند پڕۆژەیەکی دیکەی تایبەت بە گواستنەوەی گشتی و دیاریکردنی هێڵ و پارکینگ بۆ کەمکردنەوەی قەرەباڵغی لەناو شاردا و لە سبەینێ هەینی (1/2/2019)ەوە پڕۆژەکە دەکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

وتیشی :"پڕۆژەکە چەند لایەنێک لە خۆدەگرێت بە ئامانجی کەمکردنەوەی قەرەباڵغی سەر شەقامەکان، تا دۆخێکی تازە بۆ بازاڕکردن و ئاراستەی شەقامەکان بێتەکایەوە، ئەوەی گرنکە پڕۆژەکە سەربگرێت و کاریگەریی هەبێت لەسەر کەمکردنەوەی ئەو لۆدەی لەناوەندی شار دروست بوە".

هەر لەوبارەیەوە، عەمید فەرەیدون عومەر بەڕێوەبەری گشتی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند: ماوەی زیاتر لە (10) رۆژە کار لەسەر پڕۆژەکە دەکەن و تیمەکانی هاتوچۆ لە ئەفسەر و کارمەندان لەسەر شەقامەکان کارئاسانی بۆ سەرخستنی کارەکە دەکەن، لەگەڵئەوەشدا تابلۆی گەورە لەسەرەتای شەقامەکان دانراوە کە ئاڕاستەکەیان دەگۆڕدرێت.

ئاماژەی بەوەکرد؛ چوار رۆژی سەرەتا وەک تاقیکردنەوە کار لەسەر پڕۆژەکە دەکرێت، ئەگەر بزانرێت لەهەر بەشێک یان شەقامێکی دیکەی نزیک ئەو زۆنە کێشە یان گرفت هەیە چارەسەر بکرێت و ئەگەر پێویست بکات گۆڕانکاریی دیکە دەکرێت ئامانجیان ئەوەی بەم گۆڕانکارییانە تاڕادەیەک رەوشی هاتوچۆ لەناو سەنتەری شار خێراتر بکەن و قەرەباڵی و خنکان نەمێنیێت كه‌ به‌مجۆره‌یه‌:

1. شەقامی مامۆستایان (بەردەم قائیمقامیەت) لە گۆڕەپانی سلێمانی پاڵاس بەیەک ئاڕاستە و بە چوار لەین سەردەکەوێتە سەرەوە بۆ فلکەی یەکگرتن. 
2. شەقامی حەمدی (قەنات) لە فلکەی یەکگرتن بەیەک ئاڕاستە و چوار لەین دەڕوات بەرەو فلکەی فریاکەوتن (پاركی دایك). 
3. شەقامی پیرەمێرد، لە فلکەی یەکگرتن بەرەو گۆڕەپانی سەرا دەبێتە یەک ئاڕاستە و بە چوار لەین ئوتومبیل دێتە خوارەوە.
4. شەقامی مەولەوی، جوڵەی ئوتومبیل تیایدا پێچەوانە دەبێتەوە و لە گۆڕەپانی سەرا بەرەو گۆڕەپانی سلێمانی پاڵاس دەبێتە یەک ئاڕاستە.
5. شه‌قامی كاوه‌، له‌ گۆڕه‌پانی سه‌رای سلێمانیه‌وه‌ تا فولكه‌ی خانه‌قا به‌یه‌ك ئاراسته‌ ئوتومبیل ده‌ڕوات، دواتر ئه‌و ئاراسته‌ ده‌چێته‌ فورلكه‌ی زاره‌كه‌ - سلێمانی پاڵاس. 


س . ب
راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی

425 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
31/01/2019
زیاتر
»
هەوڵەکان بۆ لابردنی زیادەرەویکردن چڕدەکرێنەوە...
»
نرخی ئەمپێری مۆلیدەی ئەهلی بۆ مانگی یەك دیاری كرا...
»
لە سلێمانی بازاڕ بۆ بەرهەمی ناوخۆی مریشك دەدۆزرێتەوە...
»
کارگەیەکی شیرینی دادەخرێت....
»
سلێمانی ... بەرهەمی سەوزە و میوەی ناوخۆ زیاد دەكرێت...
»
هاوردەكردنی مریشك بۆ سلێمانی قەدەغە دەكرێت...
»
ئاراستەی رۆیشتنی ئۆتۆمبێل لە شەقامە سەرەكییەكانی سلێمانی دەگۆڕدرێت...
»
قائیمقامی سلێمانی كێشه‌كانی عه‌لوه‌‌ چاره‌سه‌رده‌كات...
»
تیمەکان سەرقاڵی پاککردنەوەی رێگاکانن...
»
قایمقامی سلێمانی داواكاریه‌ك ئاڕاسته‌ی هاوڵاتیان ده‌كات...
Copyright ©2015. All rights reserved.